چه‌وری جگه‌ر بریتییه له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری سیانی و چه‌ورییه‌كانی تر له‌سه‌ر جگه‌ر، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه هه‌ندێك جار ده‌گاته 25% تا 35%یش.
د. زرار حوسێن پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ، بۆ "وشه" گوتی، چه‌وری جگه‌ر له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چه‌وری دروست ده‌بێت، به‌گشتی دوو جۆر نه‌خۆشیی چه‌وری جگه‌ر هه‌ن، بریتین له نه‌خۆشیی جگه‌ری كحوولی ''ALD'' یان نه‌خۆشیی نۆنالكه‌هۆلیك''NAFLD''، ئه‌م نه‌خۆشییانه جگه‌ری مرۆڤ تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر خۆتانی لێ نه‌پارێزن، یان به ڕێی سروشتی چه‌وری جگه‌ر له‌ناو نه‌به‌ن.
ئه‌م پزیشكه هۆكاره‌كانی به خاڵ ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، قه‌ڵه‌وی، نه‌خۆشیی شه‌كره، به‌رزی چه‌وری سیانی، به‌شێك له ده‌رمان، خواردنه‌وه‌ی كحوولییه‌كان، نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ستن به خه‌زنكردنی گلایكۆجین و به‌دخۆراكی، ئه‌مانه هۆكارن بۆ تووشبوون به چه‌وری جگه‌ر.
ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو راستەوخۆ بچۆ لای پزیشک
ئه‌مانه‌یش نیشانه‌كانی تووشبوونن به‌م نه‌خۆشییه، هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی كه‌سدا بێ نیشانه‌یه، به‌ڵام پزیشكان چه‌ند خاڵێكیان دیاری كردووه كه دیاری ده‌كه‌ن ئه‌م نه‌خۆشییه‌ت هه‌یه:
یه‌كه‌م: بێ تاقه‌تی.
دووه‌م: لاوازیی جه‌سته.
سێیه‌م: ناڕه‌حه‌تی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سك.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر توند بوو و چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وه زه‌ردبوون و ئه‌ستووربوون ڕوو ده‌دات.
له‌كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك، باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت، تا چاره‌سه‌ری ته‌واوت بۆ بكات و له مه‌ترسی نه‌خۆشیی گه‌وره‌تر پارێزراو بیت.