یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا خواستێكی زۆری له‌سه‌ره و له بازاڕه‌كاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێ، ئۆتۆمبێلی شۆڤلێت ئۆپترایه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كێشه‌یه‌كی هه‌یه و شاره‌زایه‌ك ده‌یخاته ڕوو.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" گوتی، به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوونه‌ته لامان و ئۆپترا و ئه‌ڤیۆیان پێ بووه، كێشه‌ی مله‌به‌خیان هه‌بوو كه سلۆرییان نزم ده‌بوو و ده‌كوژانه‌وه، ئۆپترایش تاكه ئۆتۆمبێله كه مله‌به‌خه‌كه‌ی سیمه و له هه‌مان كاتدا كاره‌بایشه، جا به‌م هۆیه‌وه مله‌به‌خه‌كه‌ی زوو تێكده‌چێت و له بازاڕیشدا گرانه، چونكه فرۆشی زۆری له‌سه‌ره.
ئه‌وه‌یشی گوت، مه‌به‌ست له مله‌به‌خ ''Throttle Body''یه كه به‌شێكی زۆر گرنگه له سیستمی وه‌رگرتنی هه‌وا كه به‌شێوه‌ی زمانه‌یه‌كی ده‌رگایه‌كی رێكخه‌ر ئیش ده‌كات، له ناوچه پیشه‌سازییه‌كاندا به "به‌خاخ" ناو ده‌برێت كه ئه‌ركی كۆنترۆڵ و رێكخستنی بڕی چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌وایه بۆ ناو بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل، به‌گوێره‌ی بڕی فشاری شۆفێر له‌سه‌ر سكلێته‌ری به‌نزین.
بۆ ئەوەی دووچاری ئەم کێشەیە نەبیتەوە باشترە زوو زوو ملەبەخ پاک بکەیتەوە
''ئۆپترایش بۆیه وا زوو مله‌به‌خه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێ، ئیشی ناڕێكی بڕی هه‌وایه كه به مله‌به‌خه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێ و ده‌چێته ژووری سووتان، یانیش به‌هۆی زۆر پاڵه‌په‌ستۆكردنه له ئۆتۆمبێل". ئاراس وای گوت.
بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بی، باشتر وایه زۆر پاڵه‌په‌ستۆ له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نه‌كه‌یت و لای كه‌سانی شاره‌زا به سپڕا مله‌به‌خه‌كه‌ت خاوێن بكه‌یته‌وه، به‌مه‌یش له حاڵه‌تی گۆڕینی ئه‌م به‌شه یان چاككردنه‌وه‌ی پارێزراو ده‌بیت.