بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ستافی راهێنەرانی تیپی خولی نایابی تۆپی پێی عێڕاق، یانه‌ی هه‌ولێر یەکەم کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ توانای جەستەیی یاریزانان ئەنجام دا.
یانه‌كه له باره‌گه‌ی خۆیدا سیمینارێكی بۆ سه‌رۆك و تیمی مه‌شقی تیپه‌كه ئه‌نجام دا، دواتر مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ له یاریگه‌ی خۆیدا ده‌ست پێ كرد.
بڕیارە لە دووی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو، وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ده‌ست پێ بكات، یانه‌ی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتیی راهێنه‌ر نزار مه‌حرووس، تا ئێسته كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی ئه‌نجام داوه و چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ریشی هێناوه‌ته ریزه‌كانی، ئامانجی ئه‌وه‌یه له وه‌رزی نوێ‌دا ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه بكات.