كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌بێ دیاریكردن و رێككه‌وتن له‌باره‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردن و شێوازی هه‌ڵبژاردن، كۆتایی پێ هات و بڕِیاره كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئاب، كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كۆتایی پێ هات.
ئه‌و لیژنه‌یه بڕیار بوو راپۆرتی كۆتایی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌رێم و نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان و حزبه سیاسییه‌كان
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه"، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم رێككه‌وتن كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت، بڕیاریشه له مانگی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ناكرێت، هه‌رچه‌نده 10/10ی ئه‌مساڵ دیاری كراوه هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، ناتوانرێ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له كاتی ئاسایی به‌ڕێوه ببه‌ن، بۆ ئاماده‌كاری پێویستیان به شه‌ش مانگ هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌یه كه ته‌مه‌نی به‌سه‌ر چووه و لایه‌نه‌كانیش داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌به‌شداری جنین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عێراق به‌رێوه چوو.
ئه‌مه سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فای سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پێكبهێنرێت، بۆ كۆبوونه‌وه و تاوتوێكردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن.
هاوكات له یه‌كی ته‌مووز ئه‌و لیژنه‌یه بڕیار بوو راپۆرتی كۆتایی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌رێم و نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان و حزبه سیاسییه‌كان.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10/10 دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، پاشان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی راسپارد بودجه و ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن.