د. هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا باسی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنی شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك ده‌كات.
* بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به چی گه‌یشتووه؟
د. هێمن میرانی: له كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، بابه‌تی چه‌ك بابه‌تێكی هه‌ستیاره، له وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه به‌رده‌وام له‌ناو بازنه‌ی توندوتیژی گیری خواردووه، بۆیه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌ت ده‌ستی پێكردووه هه‌نگاوی زۆر بوێرانه‌ن، ڕه‌نگه جێبه‌جێكردنیان كارێكی ئاسان نه‌بێ، یاسای چه‌ك ژماره دووی ساڵی 2022 ده‌رچوو، یاسایه‌كی مۆدێرن و نوێیه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی هاتوونه‌ته پێش، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بدرێ ئه‌وه‌یه چه‌كی جه‌نگی كه له یاساكه‌دا و له ڕێنماییه‌كانیش باس كراوه، ئه‌و جۆره له چه‌كانه پێویسته له ده‌ست دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بێت، خه‌ڵك نابێ چیتر چه‌كی جه‌نگی هه‌بێ، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی ده‌بێ ڕاده‌ستی ئه‌و لیژنانه‌ی بكات كه له ئایندهییهكی نزیك دروست ده‌كرێن.
•جیاوازیی چه‌كی جه‌نگی و چه‌كی ئاگرین چییه؟
د. هێمن میرانی: چه‌كی جه‌نگی چه‌كی قورسه بۆ نموونه (دۆشكه – بیكه‌یسی- هاوه‌ن – قازیفه) ئه‌و جۆرانه‌ی تری چه‌ك كه له جه‌نگدا به‌كارده‌هێنرێت پێویسته له‌لای دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵام چه‌كی ئاگرین زیاتر ده‌مانچه و كلاشینكۆف و هه‌ندێك جۆری نزیك له كلاشینكۆفه كه گولهكانیان له‌یه‌ك نزیكن، بۆ نموونه (ئێم فۆر) یه‌كێك له‌و جۆرانه‌یه ئه‌وانه ده‌كرێ به‌ڕه‌زامه‌ندی و دوای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت مۆڵه‌تیان پێ بدرێت.
•له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند شوێنی فرۆشتنی چه‌ك هه‌یه ؟
د.هێمن میرانی: به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌موو شوێنه فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كان داخراون، واتا مۆڵه‌تدار و بێ مۆڵه‌ته‌كان، چونكه به گوێره‌ی یاسای ژماره دوو ئه‌و ڕێنوێنیانه‌ی كه ده‌رچووه، پێویسته حكوومه‌ت خۆی شوێن دابین بكات، بۆیه شوێنێكی مۆدێرن و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار كڕین و فرۆشتن و چاككردنه‌وه‌ی چه‌كی تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت ده‌كرێـته‌وه.
•دوای هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت داتا و ژماره‌كان چۆنن؟
د.هێمن میرانی: به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه ده‌گات ژماره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا داگیراوه زۆر نین، واته خه‌ڵك ئاره‌زوومه‌ندانه بڕیاری داوه كه له ناو ئۆتۆمبێل یا له شوێنه گشتییه‌كان چه‌كی بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵنه‌گرێت، هه‌ڵبه‌ت چه‌كه‌كان هێشتا له‌ماڵه‌كاندا بوونیان هه‌یه و خه‌ڵكه‌كه چاوه‌ڕێی پرۆسه‌كان ده‌كه‌ن، دواتر دیار ده‌كه‌وێت كه خه‌ڵكه‌كه چۆن به‌ده‌م ئه‌و بڕیاره‌وه دێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی ساڵێك دانراوه و سه‌ره‌تا هه‌نگاوه‌كان به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه هاووڵاتییان بچن چه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن ئه‌وكات داتا له‌لای حكوومه‌ت ده‌بێت كه چه‌ند چه‌ك له ناو كوردستان هه‌یه و دوای تۆماركردنیش چه‌كه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كه‌سه‌كه تا پێدانی مۆڵه‌ت یا فرۆشتنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
•هیچ بڕیارێك هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی له هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس كار ده‌كه‌ن تا له دوای ده‌وامی فه‌رمی چه‌كه‌كانیان له شوێنێكی تایبه‌ت دابنێن؟
د.هێمن میرانی: ئه‌و بڕیاره هه‌یه و ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی دروست كراوه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و ده‌ست به زه‌مینه‌سازی و ئاماده‌كاری كراوه، بۆیه ساڵێك دانراوه تا وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، به پڕۆسه‌ی دروستكردنی كۆگای چه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌وامیان ته‌واو ده‌بێت چه‌كه‌كانیان له‌وێ دابنێن تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌وامی خۆیان.
•ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و ساڵه‌ی وه‌ك مۆڵه‌ت داتانناوه هاووڵاتییان چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان لابێت، چ جۆره سزایه‌كتان بۆیان داناوه؟
د. هێمن میرانی: له یاساكه به ڕوونی ده‌ستنیشان كراوه كه هه‌ركه‌سێك چه‌كی بێ مۆڵه‌تی پێبێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئێمه هیوامان وایه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌و پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن هه‌موو هاووڵاتییانه‌وه پێشوازی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین ڕێژه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له كوردستان بمێنێت، ته‌نیا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت كێشه نییه، دواتر ئه‌و چه‌كانه‌ی كه تاوانیان پێ ده‌كرێت و جۆری تاوانه‌كه كاتێك به چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌و چه‌كه به چه‌كی یاساخ هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه دوای ساڵێك ئه‌و چه‌كانه ده‌بنه چه‌كی یاساخ و هه‌ر تاوانێك به‌م چه‌كانه ئه‌نجام بدرێت، سزاكه‌ی زۆر قورس‌تر ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌كه‌كانیان مۆڵه‌تیان هه‌یه.
ده‌قی دیمانه‌كه له فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه.