گەنجێكی كورد لە هیندستان مەدالیای زێری وەرگرت

:: PM:08:37:10/08/2022 ‌
گەنجێكی كورد كە هاوكات پێشمەرگەیە لە هیندستان لە پاڵەوانیەتێكی جیهانی "تایكواندۆ" توانی پلەیە یەكەم و مەدالیای ئاڵتون لەسەر ئاستی دنیا بەدەست بێنێت.

سەلمان سابیر ئەو گەنجەی كە لەپاڵەوانییەتی تایكواندۆ لە هیندستان پلەی یەكەم و مەدالیای ئاڵتونی بەدەست هێناوە، خەڵكی شارەدێی كەلەكچییە، بۆ "وشە" گوتی ، لە ساڵی 2000وە لەم كارە بەردەوامم  و بەشداریم لە چەندان خول و ئۆڵومپیاتدا كردووە بەناوی عێراقەوە تێدا بە پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم دەرچووم.

روونیشی كردەوە كە بەردەوام خول و راهێنان بۆ گەنجانی بەردەڕەش و كەلەكچی دەكەمەوە بۆ هەردوو رەگەز.

ئامادەیی خۆیشی دەربڕی كە خول و راهێنان بێ‌ بەرانبەر بۆ كەسوكاری شەهیدان دەكات و بەردەوام دەبێت لە گرنگیدانی زیاتری ئەو كارەی.

وشە/ بڵند ئیبراهیم  



وشە - وشه‌