ژن و پیاوێك لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا

:: PM:01:23:11/08/2022 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆی نێوان مینی پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا، ژن و پیاوێك گیانیان لە دەست دا و سێ كەسی تریش بە سەختی بریندار بوونە.

كچێكیشیان لەگەڵ بوو بریندارە، دوو سەرنشینی مینی پاسەكەش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی ئاب، عەلی عومەر كارمەندی هاتوچۆ لە سنووری راپەڕین، بە "وشە"ـی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نزیك گوندی دۆڵەبەكرە رووی دا، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لە دەست دا و سێی تریش بریندار بوون كە برینیان سەختە.
 
باسی لەوەش كرد، پۆلیس ئاگادار كرانەوە و چوونەتە شوێنەكە، رووداوەكە لە نێوان مینی پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بووە، لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە دوو كەس گیانیان لە دەست داوە كە ژن و و پیاوێكن، كچێكیشیان لەگەڵ بوو بریندارە، دوو سەرنشینی مینی پاسەكەش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
"وشە" زانیویەتی یەكێك لە سەرنشینەكان ناوی حوسێن ئالەییە، ئێستە پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، رووداوەكەش بەهۆی سەرپێچی و تیژڕۆییەوە رووی داوە.



وشە - رامیار جەواد