دوێنێ شه‌و كچێكی به‌سره له‌لایه‌ن باوك و برا و خاڵی ئازار دراوه و چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی بریندار كراوه. كچه‌كه وێنه و ڤیدیۆی ئازاردانه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی دووراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ئاب، ئایه مووسه‌وی كه كچێكی به‌سره‌یه، دوێنێ شه‌و له ئه‌كاوتنی خۆی له ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه، له‌لایه‌ن باوك و برا و خاڵی هه‌وڵی كوشتنی دراوه.
له ژێر هاشتاگی ئایه مووسه‌وی رزگار بكه‌ن.
ئایه له ستۆرییه‌كانی خۆی له ئینستاگرام، چركه‌ساتی ئازاردانه‌كه‌ی به ڤیدیۆ و وێنه بڵاو كرده‌وه، له وێنه‌كه‌دا "ئایه" داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد رزگار بكرێ.
له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئایه ئازارێكی زۆری ده‌ست و قاچی دراوه، هه‌روه‌ها سه‌ری شكێنراوه و گوێیه‌كانی بریندار كراون، چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی دووراوه‌ته‌وه.
عه‌لی عه‌بادی سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ له به‌سره، بۆ "وشه" گوتی، دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن ئایه ئاشكرا كرا كه توندتیژیی خێزانی كراوه‌ته سه‌ر.
عه‌بادی روونی ده‌كاته‌وه، پۆلیس چووه‌ته شوێنی كچه‌كه بۆ پاراستنی گیانی.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كه‌كان، له سه‌عات 12ی شه‌و له هه‌موو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردانه‌وه دروست بوو، له ژێر هاشتاگی "ئایه مووسه‌وی رزگار بكه‌ن". بوو به پله یه‌كی هاشتاگه‌كانی دوێنێ شه‌و.
به‌سره یه‌كێكه له پارێزگا هه‌ره خراپه‌كان كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانه زۆرترین توندوتیژیی خێزانی به‌رانبه‌ر ژنان و كچان ئه‌نجام ده‌رێ، به‌پێی ئامارێكی وه‌زارتی ناوخۆی عێراق، له ساڵی 2021دا زیاتر له 15 هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی له‌عێراقدا تۆمار كراوه.