مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی عێراق، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، له پێناو ئه‌نجامدانی چاكسازی و گۆڕانكاریی راسته‌قینه، ده‌توانرێ لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13 ئاب، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ی دۆخی عێراق ده‌ڵێت، "له پێناو ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاریی راسته‌قینه و باشتركردنی بارودۆخی ئێسته‌ی عێراق، ده‌توانرێت رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه به‌ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رازی ده‌بن وه‌ك خۆی و ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی عێراقیش دووباره نه‌بێته‌وه."
موقته‌دا سه‌دریش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دوا واده‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان راگه‌یاند
له‌باره‌ی ئاڵۆزی و پشێوییه‌كانی دۆخی عێراق، پارتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "هه‌ر له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق كه له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2021 ئه‌نجام درا، ئه‌و ده‌رهاویشته و كێشه و ئاڵۆزی و پێشهاتانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن بوونه ته‌نگژه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ده‌ستووریی باوه‌ڕپێكراو و له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی سیاسیی ئێسته‌ی عێراق، له ئاكامدا وڵات گه‌یشته لێواری باردۆخێكی سیاسیی داخراو.
"له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و بۆ پاراستنی عێراق له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له قۆناغی ئێسته‌یدا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، داوا له سه‌رجه‌م سه‌ركرده ساسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق ده‌كه‌ین كه له ئاست به‌رپرسیارێتی قۆناغی ئێسته‌دا بن، داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین هه‌نگاوی رژد و پێویست و به‌په‌له بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار و سه‌ركه‌وتوو، له‌سه‌ر بناغه‌ی پشتبه‌ستن به بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراق، بۆ رزگاركردنی وڵات له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووییه‌ی ئێسته." پارتی وا ده‌ڵێت.
ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10/10/2021 عێراق تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان و رێكنه‌كه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان، نه‌توانراوه حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، بۆیه موقته‌دا سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو له په‌رله‌مان كشایه‌وه، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یشه لایه‌نگرانی ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا گرتووه، له رێی یاساوه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و موقته‌دا سه‌دریش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دوا واده‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان راگه‌یاند.