یه‌كێك له باشترین وه‌رزشه‌كان بۆ منداڵ، هه‌رزه‌كار، گه‌نج و پیریش مه‌له‌كردنه، له‌م وه‌رزشه‌دا جه‌سته جووڵه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌كات، به‌مه‌یش سوودی ده‌بێ بۆ هه‌موو ماسولكه‌كانی جه‌سته و بڕبڕه‌ی پشت و خانه و ده‌ماره‌كانی مێشكیش.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ "وشه" به خاڵ چه‌ند سوودی مه‌له‌كردنی به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان خسته روو:
لەبەر ئەم هۆکارانە منداڵەکەت فێری مەلەکردن بکە
یه‌كه‌م: مه‌له‌كردن یه‌كێكه له‌و وه‌رزشه گرنگانه‌ی كه یارمه‌تی به‌رزبوونی باڵای منداڵ ده‌دات.
دووه‌م: ئه‌م وه‌رزشه ده‌ردانی هۆڕمۆنی گه‌شه زیاد ده‌كات له منداڵاندا.
سێیه‌م: له كاتی مه‌له‌كردندا منداڵه‌كه ته‌واوی یان زۆربه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته به‌كار دێنێت و جووڵه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌مه‌یش سوودێكی زۆری ده‌بێ بۆی.
چواره‌م: یارمه‌تیدانی بڕبڕه‌ی پشت و په‌له‌كانی خواره‌وه بۆ درێژبوون.
پێنجه‌م: هه‌ڵمژینی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئۆكسجین له‌لایه‌ن خانه‌كانه‌وه كه سوودی زۆری لێ ده‌بینرێ، به‌تایبه‌ت بۆ توانای جه‌سته‌یی.
شه‌شه‌م: زۆر سووتاندنی وزه به‌تایبه‌ت كه جووڵه له ئاودا قورستره وه‌ك جووڵه‌ی ئاسایی.
هه‌فتانه جارێك بۆ دووجار مه‌له‌كردن به منداڵه‌كه‌ت و فێركردنی مه‌له، گرنگییه‌كی زۆری ده‌بێ بۆ داهاتووی به‌تایبه‌ت بۆ باڵا و توانای جه‌سته‌یی، بۆیه پشتگوێی مه‌خه و منداڵه‌كه‌ت فێر بكه.