بۆڕیی ئیفرازی سێ بۆ جاری 24مین جار شكایه‌وه و به‌هۆیه‌وه 40% گه‌ڕه‌كه‌كان بێ ئاو ده‌بن. به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێریش رای ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ئاب، زه‌رده‌شت سه‌رسام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر، بۆ "وشه" له‌باره‌ی دووباره شكانه‌وه‌ی بۆڕیی "ئیفراز سێ" له مه‌رعۆده گوتی، "تیمه‌كان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه‌ن و له زووترین كاتدا هه‌وڵی ده‌ده‌ین ئاو بگه‌ڕێته‌وه ماڵان".
ئاوی ئیفراز به‌شی خۆمان ناكات چ جای بردنی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه
به شكانی هه‌ر جارێكی بۆڕیی ئیفراز سێ، زیاتر له 10 هه‌زار مه‌تر ئاو به‌فیڕۆ ده‌چێت. پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز سێ 15 ساڵه دروست كراوه و رۆژانه زیاتر 200 ملیۆن لیتر ئاو دابین ده‌كات.
هه‌ولێر سێ پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی هه‌یه. ئیفراز یه‌ك كه ساڵی 1967 دروست كراوه، ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007وه دروست كراون و كار ده‌كه‌ن.
هاوكات به‌هۆی به‌رده‌وامیی شكانی بۆڕیی ئیفراز سێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 21 ملیار دیناری بۆ گۆڕینی بۆڕییه‌كه ته‌رخان كرد، قۆناغ به قۆناغ پاره‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت. هاوكات بودجه‌یه‌كیش بۆ پڕۆژه‌ی ئیفراز چوار دابین كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو له‌باره‌ی گۆڕینی بۆڕییه‌كه ده‌ڵێت، قۆناخی باشی بڕیوه، به‌ڵام هێشتا نه‌چووه‌ته ته‌نده‌رینگ، به‌ڵام كاره‌كان به‌رده‌وامن.
جۆری بۆڕییه‌كه‌ی ئیفراز سێ له جۆری (GRP)یه، یه‌كێكه له سه‌ختترین جۆره‌كانی بۆڕی بۆ چاككردنه‌وه، هۆی خراپیی كوالێتییه‌كه‌ی به هۆی ساده‌ترین زه‌بری ده‌ره‌كییه‌وه ده‌شكێت، به شكانیشی نزیكه‌ی 40% گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن.
خه‌ڵك گومانیان له به‌رده‌وامیی شكانی ئه‌و بۆڕییه بۆ دروست بووه، كه بردنی ئاوه بۆ یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌لای فڕۆخه‌كانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێ كردووه. له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌وڵێر ده‌ڵێت، ئاوی ئیفراز به‌شی خۆمان ناكات چ جای بردنی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه.
روونی ده‌كاته‌وه ئیفراز سێ، ناتوانرێ هێڵی هاوبه‌شیشی لێ وه‌ربگیرێ و ئه‌و پڕۆژه‌ی باسیش ده‌كرێ، خۆی راگه‌یاندووه كه له "زێی گه‌وره" ئاو بۆ پڕۆژه‌كه‌ی خۆی ده‌هێنێت.