کیلیان ئێمباپی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان، لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕینی ئەمساڵداـد، خۆی خستە ناو سێ به‌ربژێری كۆتایی و ناوی دوو به‌ربژێره‌كه‌ی تریشی ئاشكرا كرد.
ئێمباپێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "فرانس فووتبۆڵ " گوتی "من کەریم بنزێما بۆ بردنه‌وه‌ی بالۆن دۆر به‌ربژێر ده‌كه‌م، دواتر خۆم و ئینجا سادیۆ مانێ".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "بنزێما سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە، هەروەها باشترین وەرزەکانی ژیانی پێشکەش کردووە، تەمەنی گەیشتە 34 ساڵ، نازناوێکی نوێی لە چامپیۆنزلیگ بەدەست هێنا، لە زۆر جاریشدا یەکلاکەرەوە بوو".
ئێمباپێ به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت "ئەگەر من کەریم بنزێما بم و ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه نه‌به‌مه‌وه، بۆ هەمیشە وازم له بیرکردنەوە له بالۆن دۆر ده‌هێنم".
گۆڤاری فڕانس فووتبۆل، كه ساڵانه خه‌ڵاتی بالۆن دۆر به باشترین یاریزانی جیهان ده‌دات، شه‌وی رابردوو ناوی 30 یاریزانی ئاشكرا كرد، كه ئه‌مستاڵ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێرن، له لیسته‌كه‌دا چوار یاریزانی فڕه‌نسی هه‌ن، ئه‌وانیش ئێمباپێ، کریستوفر نکۆنکۆ، مایك ماینان و کەریم بنزێما.