كوڕه كێوییه‌كه‌ی دارستان و منداڵی گورگه‌كان ناسراو به ماوكلی، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كاره‌كته‌ره كارتۆنییه‌كان كه منداڵان حه‌زی پێ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ڕێی ئه‌و كارتۆنانه‌ی كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیزنییه‌وه په‌خش ده‌كرێت.
پێشتر له‌گه‌ڵ گورگدا ده‌ژیا و ژیانی كردووه
ئه‌م كاره‌كته‌ره ناوازه‌یه كاتێك ناسرا كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1894 له كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كانی كتێبی جه‌نگه‌ڵ، له‌لایه‌ن نووسه‌ری به‌ریتانی رودیارد كیپلینگه‌وه ده‌ركه‌وت.
مێژوونووسانی هاوچه‌رخ له درێژه‌دا باس له چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن كه له پشت ده‌ركه‌وتنی كاره‌كته‌ری ماوكلییه‌وه‌یه. به بۆچوونی ئه‌وان نووسه‌ری به‌ریتانی رودیارد كیپلینگ كه چه‌ندان ساڵ له هیندستان ژیانی به‌سه‌ر بردووه، سوودی له كاره‌ساتی منداڵێكی دڕنده‌ی هیندی وه‌رگرتووه كه نازناوی دیانا سانیچاری لێ نراوه، وه‌ك ئیلهامبه‌خشێك بۆ دروستكردنی كاره‌كته‌ری ماوكلی.
له كۆتایی سه‌ده‌ی 19مدا زۆر له موژده‌ده‌ره به‌ریتانییه‌كان باسیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی منداڵانی به‌ناو دڕنده له هیندستان ده‌كرد، كه پێشتر ئه‌م منداڵانه له دارستانه‌كاندا به شێوازی ئاژه‌ڵ به ڕووتی ده‌ژیان، بۆیه هه‌ندێكیان مێروو و چۆله‌كه‌یان ده‌خوارد و هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانی تریش.
شێوازی ژیانی ئه‌و منداڵه كێوییه به‌ناوی دینا سانیچار، سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیای له هیندستان بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه و به‌پێی زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر له‌گه‌ڵ گورگدا ده‌ژیا و ژیانی كردووه.
له ساڵی 1867دا ژماره‌یه‌ك له ڕاوچییه‌كان سه‌رنجیان دا كه منداڵێكی دڕنده له‌گه‌ڵ هاوڕێ گورگه‌كه‌ی له دارستانه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ بردنی بۆ شار شكستی هێنا، ڕاوچییه‌كان باشترین هاوڕێ و گورگی هاوه‌ڵی ماوكلییان كوشت و ئه‌ویشیان برد بۆ هه‌تیوخانه، ئه‌وكات ته‌مه‌نی ته‌نیا شه‌ش ساڵان بوو.
له‌و كاته‌دا
ئه‌و منداڵه دڕنده‌یه شاهیدی كوشتنی هاوه‌ڵه‌كه‌ی بوو كه گورگه‌كه‌یه و دوای كۆتاهاتنی ئه‌م دیمه‌نه ترسناكه، ڕاوچییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه بۆ خانه‌ی هه‌تیوه‌كان، دینا سنیچاریان گرت. له‌وێدا موژده‌ده‌ره مه‌سیحییه‌كان ئه‌و منداڵه دڕنده‌یه‌یان فێری ئاینی مه‌سیحی كرد و كردیان به كریستیان، دواتر به فه‌رمی ناوی دینا سانیشارییان لێ ناو و له تۆماره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا له هیندستان تۆمار كرا.
ماوكلی ڕه‌وانه‌ی هیندستان كرا و له هه‌تیوخانه‌یه‌ك ده‌یانویست فێری ژیانی بكه‌ن، ئه‌و منداڵه له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له خانه‌ی هه‌تیوه‌كان، فێری قسه‌كردن و نووسین نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌نگی ئاژه‌ڵی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان بكات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش داوای گۆشتی خاوی ده‌كرد بۆ خواردن.
ماوكلی ئاماده نه‌بوو خواردنی كوڵاو بخوات، درێغی نه‌كرد له خواردنی گۆشتی كاڵ، هه‌روه‌ها به چه‌قاندنی ددانه‌كانی له ئێسكی گۆشتی ئاژه‌ڵان، تیژی ده‌كردنه‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تییه‌كی زۆری ده‌دا بۆ به‌هێزكردنی ددانه‌كانی و تیژكردنیان.
دینا سانیچار (ماوكلی) له‌كاتی فێربوونی ڕۆیشتن زۆر هه‌وڵی ده‌دا، چونكه له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی پێشتری له‌گه‌ڵ گورگه‌كاندا، ناچار بوو به به‌كارهێنانی چوار
وه‌ك بێچووی گورگ خۆی پێشان داوه له ئه‌شكه‌وتێكی شاری ئوتار پرادێشی هیندستان
ئه‌ندامه‌كه‌ی بجووڵێت، بۆیه موژده‌ده‌ره مه‌سیحییه‌كانی خانه‌ی هه‌تیوه‌كان به ئه‌سته‌م توانیان منداڵه گورگه‌كه له‌سه‌ر پێیه‌كانی بهێڵنه‌وه.
ئه‌و كاته‌ی له خانه‌ی هه‌تیوه‌كان بوو، دینا سانیچار یه‌ك هاوڕێی نزیكی ده‌ست كه‌وت كه منداڵێكی كێویی تر بوو. به‌ڵام سه‌رچاوه مێژووییه‌كان هیچ باسی منداڵی دووه‌م ناكه‌ن.
ئه‌و منداڵه دڕنده‌یه وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵبوون به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، زاڵ بوو به خوویه‌كی مرۆڤی تاقانه و نه‌گبه‌تانه، ئه‌ویش جگه‌ره‌كێشان بوو، ته‌نانه‌ت له ماوه‌یه‌كی كورتدا له كێشانی جگه‌ره گیرۆده بوو.
دینا سانیچار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 10 ساڵ له‌گه‌ڵ مرۆڤدا به‌سه‌ر برد، ته‌نیا فێری ڕۆیشتن بوو له‌سه‌ر پێ، هه‌روه‌ها خواردن له‌ناو ده‌فر بخوات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك گورگ بۆنی ده‌كرد، ئینجا ئاماده‌بوونی بیخوات.
له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1895 ئه‌و منداڵه دڕنده‌یه‌ی كه چیرۆكه‌كه‌ی ئیلهامبه‌خش بوو و دواتر كرایه ڕۆمان و به‌شێوه‌ی كتێب چاپ كرا، هه‌روه‌ها چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و به‌رهه‌می مندااڵانی لێ به‌رهه‌م هێنرا، دوای ململانێیه‌كی تاڵ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی سیل له ته‌مه‌نی زیاتر له 30 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
زۆر له سه‌رچاوه فه‌رمییه به‌ریتانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن،
ماوكلی له ساڵی 1866 له دایك بووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1894 كۆچی دوایی كردووه واتا ته‌نیا ته‌مه‌نی 28 ساڵ بووه كه مردووه. كه دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ گورگێكی مێینه و چه‌ند به‌چكه گوركێك بووه كه وه‌ك بێچووی گورگ خۆی پێشان داوه له ئه‌شكه‌وتێكی شاری ئوتار پرادێشی هیندستان.
ماوكلی به درێژایی ژیانی كه‌مئه‌ندام بووه و ته‌نانه‌ت هه‌ردوو چاویشی خێل بووه، هه‌روه‌ها نه‌یتوانیوه قسه بكات، باس له‌وه ده‌كرێت لاڵیش بووبێت.
چه‌ند وێنه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ی ماوكلی