به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری كردووه كه رۆژی پێنجشه‌مه، به‌ڵام ماده‌ی 64ی ده‌ستوور رێیه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی دیاری كردووه. چوارچێوه‌ش ده‌ڵێت، "ده‌رگامان بۆ ره‌وتی سه‌در كراوه‌یه".
به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دیاری كردووه، رۆژی پێنجشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه لایه‌نگرانی له ناو په‌رله‌مان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، هاوكات رۆژی پێنجشه‌م وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد فۆرمی داوای یاسایی له دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پڕ بكه‌نه‌وه.
به‌پێ ماده‌ی 64ی ده‌ستووری عێراق، په‌رله‌مانی عێراق به دوو رێ ده‌توانێت هه‌ڵبوه‌شێـته‌وه
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك كۆمار، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات. یان یه‌ك له سێی په‌رله‌مانتاران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكه‌ن و په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ره‌ها خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه دارا سێكانی په‌رله‌مانتارانی عێراق-یه‌كگرتوو، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "ده‌ستوور رێكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیاری كردووه، جگه له‌وه شتێكی تر ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه".
به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه به‌ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رازی ده‌بن وه‌ك خۆی و ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی عێراقیش دووباره نه‌بێته‌وه
بۆچوونێكی تر له به‌غداوه له‌باره‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌یه كه هه‌ردووكیان كاربه‌ڕێكه‌رن، ناتوانن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن.
سێكانی له‌باره‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌وه زانیاری ده‌دا كه هه‌وڵیك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در هه‌یه، هه‌وڵه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ربه‌خۆكانه‌وه دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، چه‌ند جارێكیش پێشنیار بۆ سه‌ربه‌خۆكان كراوه كه حكوومه‌ت پێكبهێنن به‌پشتیوانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه.
له‌وباره‌یه‌وه زینه‌ب مووسه‌وی په‌رله‌مانتاری عێراق-چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، ئه‌وان ده‌رگایان بۆ ره‌وتی سه‌در كراوه‌یه و ئاماده‌ی گفتوگۆن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌باره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان زانیاری ده‌دات، دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، كه كه‌مته‌رخه‌م بوون له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
سێكانی له‌باره‌ی دووباره ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ڵێت، "دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و دۆخه‌دا چاره‌سه‌ر نییه".
هاوكات ئه‌مڕۆش پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند، "له پێناو ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاریی راسته‌قینه و باشتركردنی بارودۆخی ئێسته‌ی عێراق، ده‌توانرێت رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه به‌ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رازی ده‌بن وه‌ك خۆی و ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی عێراقیش دووباره نه‌بێته‌وه."
ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10/10/2021 عێراق تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان و رێكنه‌كه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان، نه‌توانراوه حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، بۆیه موقته‌دا سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو له په‌رله‌مان كشایه‌وه، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یشه لایه‌نگرانی ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا گرتووه، له رێی یاساوه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.