نرخی نه‌وت یه‌ك دۆلار و 47 سه‌نت دابه‌زی و به 98.1 دۆلار له بازاڕه‌كانی دنیا مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، به‌رمیلێك نه‌وتی سووكی تێكساسیش دوو دۆلار دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی ئاب، بەگوێرەی investing كه وێبسایتێكه تایبه‌ت به‌گۆڕانكاريی نرخ و گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت، له بازاڕه‌كانی دنیادا بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 98.01 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه. یه‌ك دۆلار و 47 سه‌نت دابه‌زیوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی داتاكان، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سووكی تێكساس به 92 دۆلار و 26 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، دوو دۆلار و هه‌شت سه‌نتیش دابه‌زیوه.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بۆ پێشبینی و نیگه‌رانیی ئابووریناسان بۆ زیاتر سستبوونی ئابووری جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هۆكارێكی تر پێوه‌نداره به سستبوونەوەی ئابووریی ئەمه‌ریکا، ئەگەری هەیە ببێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت.