ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی ئاب، ئیبراهیم قوڕه‌یشی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح، له ڕووداوێكی هاتوچۆ له ڕێی سه‌ره‌كى كوت - ئه‌لنعمانیه گیانی له ده‌ست دا.
هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئێسته 29 كورسى په‌رله‌مانى هه‌یه.
هاوپەیمانی فەتح، هاوپەیمانییەکی سیاسی عێراقی شیعە مەزهەوە، کە هادی عامری لە ساڵی 2018ەوە بەفەرمى دایمەزراند و تاکو ئێستەیش سەرۆکایەتى دەکات، دواى ئه‌وه‌ى له هاوپه‌یمانى نه‌سڕ کشایەوە بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووى عێراق ئه‌و حزبه‌ى دامه‌زراند، هێزێكى سه‌ربازى به‌ناوى حه‌شدى به‌در هه‌یه و ڕۆڵیان پاراستنى ناوچه نه‌وتییه‌كانه.
ئێسته له‌ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، هاوپەیمانی فەتح كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات به شێخى چوارچێوه‌كه ناسراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ یار و نه‌یار و سه‌رجه‌م حزبه‌كانى عێراق هه‌یه.