ئوسترالیا شوێنی زۆر له ئاژه‌ڵ و باڵنده ناوازه‌كانه، وه‌ك كوالا و كه‌نگه‌ر و... هتد، به‌ڵام هه‌ندێك بوونه‌وه‌ری نائاسایی هه‌ن كه له هیچ شوێنێكی تری دنیا نین. زانیاری له‌باره‌ی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان وه‌ربگره و وێنه‌كانیش ببینه.
ماڵپه‌ڕی culturetrip له هه‌واڵێكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئوسترالیا شوێنی زۆر له ئاژه‌ڵ و باڵنده جیاواز و نازداره‌كانه.
له هه‌واڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، "شه‌یتانه‌كانی كێوی تاسمانیا" ئاژه‌ڵی مه‌ترسیدار نین، به‌ڵام به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن كه گیریان خواردبێت، ئه‌و ئاژه‌ڵه گۆشتخۆره، هه‌ر پرۆتینێكی ئاژه‌ڵی بدۆزنه‌وه ده‌یخۆن. له‌وانه له مێرووه‌وه تا مریشك.
یه‌كێكی تر له ئاژه‌ڵه‌كان "باندكۆت"ه پووكیان نووكداره، ڕه‌سه‌نی ئوسترالیا و نیوگینیایه. ئێسته حه‌وت جۆری "باندكۆت" له سه‌رانسه‌ری ئوسترالیادا له ژیاندا ماون. حه‌ز ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه‌دا بژین كه ڕووه‌كی چڕیان تێدایه، جا چ دارستانه‌كان بێ یان دارستانه باراناوییه‌كان. له ڕۆژدا له كونه قووڵه‌كانی زه‌ویدا هێلانه ده‌كه‌ن. پاشان شه‌وانه له شوێنه كراوه‌كاندا خۆراك ده‌دۆزنه‌وه، به‌كارهێنانی پێی پێشه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵكه‌ندنی خۆراكه‌كانیان. هه‌روه‌ها باندكۆته‌كان زۆر خاكین.
باڵنده جیاوازه‌كانی ئوسترالیا زۆرن، "باڵنده‌ی كاسۆواری باشوور" كه هه‌م به سێیه‌م گه‌وره‌ترین باڵنده‌ی دنیا و هه‌م به مه‌ترسیدارترین باڵنده‌ی دنیادا ناسراوه، ته‌نیا له نیوگینیا و ناوچه‌ی دارستانه باراناوییه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوینزلاندی ده‌دۆزرێته‌وه. ئه‌و باڵندانه نافڕن، ره‌چه‌ڵه‌كیان له دایناسۆره‌كانه‌وه هاتووه.