وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی دۆخی ئێسته‌ی عێراق، په‌یامێك بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌نێرێ و داوایان لێ ده‌كات، بۆچوونه‌كانیان له یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه و "گفتوگۆ" بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ئاب، ناسر كه‌نعان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ری ئێران رای گه‌یاند، ئێران خۆی ده‌پارێزێت له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق، به‌ڵام داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ئێسته، دیالۆگ بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆچوونه‌كانیان نزیك بكه‌نه‌وه.
داوای له سه‌رۆك بارزانی كردووه كه رۆڵی ناوه‌ندگیری بگێڕێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و موقته‌دا سه‌در دروست ببێ
روونی كرده‌وه، پێوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌یه و به‌رده‌وامین. دووپاتی كرده‌وه كه سه‌قامگیریی عێراق بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه، بۆیه دووپات له‌سه‌ر پێویستیی ڕه‌چاوكردنی ده‌ستووری عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی بۆ لایه‌نه‌كان بردووه، دوێنێش به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كوردستان، داوای له سه‌رۆك بارزانی كردووه كه رۆڵی ناوه‌ندگیری بگێڕێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و موقته‌دا سه‌در دروست ببێ.
هاوكات موقته‌دا سه‌در دوێنێ داوای له لایه‌نگرانی كرد، رۆژی شه‌مووی داهاتوو خۆپێشاندانی ملیۆنی بكه‌ن و ئه‌مساڵیشی ناو نا ساڵی "گۆڕانكاری".
زیاتر له
10 مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10/10/2021 عێراق تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان و رێكنه‌كه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان، نه‌توانراوه حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، بۆیه موقته‌دا سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو له په‌رله‌مان كشایه‌وه، زیاتر دوو هه‌فته‌یشه لایه‌نگرانی ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا گرتووه، له رێی یاساوه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.