راهێنه‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و تۆتێنهام دوو جار شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان كرد
له یاریی لووتكه‌ی پرێمه‌رلیگ، راهێنه‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و تۆتێنهام دوو جار شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان كرد و كارتی سووریشیان وه‌رگرت.
له یاریی دێربیی له‌نده‌ن، كه شه‌وی رابردوو به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و تۆتێنهام به 2-2 گۆڵ كۆتایی هات، ئا‌نتۆنیۆ کۆنتیی راهێنەری تۆتێنهام گاڵتەی بە تۆماس توخێل راهێنەری چێڵسی کرد، ئه‌مه‌ی دواییش وه‌ڵامی راهێنه‌ره ئیتالییه‌كه‌ی دایه‌وه.
كۆنتی و توخێل دوو جار له یارییه‌كه‌دا به شه‌ڕ هاتن، یه‌كه‌میان دوای یه‌كه‌م گۆڵ بۆ تۆتێنهام، دووه‌میشیان له كاتی ته‌وقه‌كردن له دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه.
کۆنتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) وێنەیەکی ئاهەنگگێڕانی تۆخێلی بۆ گۆڵی دووەمی بلوز بڵاوکردەوە، که لە بەردەم راهێنەرە ئیتالییەکە رای كرد، ئه‌مه‌ش بۆ وەڵامدانەوەی ئاهەنگگێڕانی ئا‌نتۆنیۆ بوو بۆ یەکەم گۆڵی تیپه‌كه‌ی.
کۆنتی لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: بەختت باش بوو نەتمبینی، ئەگەر لە کاتی راکردنه‌كه‌دا تۆ ببینیایه، لێم ده‌دای و ده‌مخستی، چونكه تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌بووی.
جێگای ئاماژەیە، دوای شەڕی یەکەم، کۆنتی و توخێل کارتی زەردیان وەرگرت، دواتر ئانتۆنی تایلۆری ناوبژیوانی یارییەکە، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە کارتی سووری به هه‌ردوو راهێنه‌ر دا.
هەروەها توخێل له لای خۆیه‌وه گاڵتەی بە رووبەڕووبوونەوەکەی لەگەڵ کۆنتی کرد، کاتێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی یارییەکەدا ئاماژەی بە قۆڵی خۆی کرد، وەک نیشانەیەک بۆ بەهێزی خۆی لە کاتی شەڕ و به‌گژیه‌كداچوونه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنتیدا.