گۆڤاری پۆله‌تیكۆ ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسی نێوان دوو ڕه‌وته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شیعه له عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه هیچ ڕۆشنایییه‌ك دیار نییه كه له داهاتوویه‌كی نزیك ته‌نگژه و گرژییه‌كانی نێوان ڕه‌وتی سه‌در و به‌ره‌ی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی پێ بهێنرێت و دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا تاكه ڕێگه بۆ كپبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانه‌كان به خێرایی بریتییه له هاتنه ده‌نگی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق عه‌لی سیستانی، به‌ڵام سیستانیش نایه‌وێ ده‌ستوه‌ردان له سیاسه‌ت بكات و ته‌نیا له حاڵه‌تی دروستبوونی شه‌ڕ و خوێنڕێژی ئه‌گه‌ری هاتنه ده‌نگی هه‌یه، به‌ڵام سه‌در ئه‌مه به ڕوونی ده‌زانێت و هه‌رگیز ئه‌و هێله سوورانه نابه‌زێنێت، كه سیستانی ده‌هێننه ده‌نگ و هه‌موو شتێك كپ و بێ ده‌نگ ده‌كه‌نه‌وه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌ركه‌وتنی بۆچوون و هه‌ڵوێستی هه‌ر یه‌كێك له دوو ڕه‌وته شیعه‌كه مانای كۆتایی ته‌نگژه‌كه نییه، بگره سه‌ركه‌وتنی یه‌كێكیان هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه لای ئه‌وه‌ی تر دروست ده‌كات و ته‌نگژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بێ یان نهێنی به‌رده‌وامی ده‌بێت.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه و دواتر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داواكارییه‌كانی موقته‌دا سه‌در به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له به‌رانبه‌ردا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش خه‌ڵك و لایه‌نگرانی هێنایه سه‌ر شه‌قام، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ته‌نگژه و گرژییه‌كان ڕوو له په‌ره‌سه‌ندن بكه‌ن و هیچ هێڵێكی پاشگه‌زبوونه‌وه بوونی نه‌مێنێت و دۆخه‌كه به بنبه‌ست گه‌یشتووه و سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشن و گفتوگۆ و دانوستاندنیش بكه‌ن، چونكه هه‌ردوولا ئاماده نین به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ن.
پۆله‌تیكۆ نووسیویه‌تی، تاكه ده‌نگ و هه‌ڵوێست له عێراق بتوانێ گرژی و ته‌نگژه‌كه به خێرایی دابمركێنێته‌وه، بریتییه له ده‌ستوه‌ردانی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، به‌ڵام سیستانی تا ئێسته به بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی ماوه‌ته‌وه و سێ به‌رپرسی حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌فیش كه نزیكن له عه‌لی سیستانییه‌وه بۆ گۆڤاره‌كه كه به‌هۆی نه‌بوونی مافی قسه‌كردن به ناوی سیستانییه‌وه، ئاماده‌نه‌بوون ناویان بڵاو بكرێته‌وه، به‌ڵام دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه سیستانی نایه‌وێ هه‌ڵوێست و بڕیاری خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له دوو ڕه‌وته ناكۆكه‌ی نێو شیعه‌كان بێت، ئه‌وا گرفته‌كه له‌وانه‌یه قووڵتر ببێته‌وه، سیستانیش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێت لایه‌نگیری یه‌كێك له‌و دوو ڕه‌وته. یه‌كێك له‌و سێ به‌رپرسانه گوتی، ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی به وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده نییه ئێسته ده‌ستوه‌ردان بكات و هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. هاوكات ده‌ستوه‌ردانی سیستانی له كاروباری سیاسی زۆر ده‌گمه‌نه، چونكه ئه‌و دژی ده‌ستوه‌ردانی پیاوانی ئاینییه له كاروباری سیاسه‌ت و دنیاییدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له كاتی هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ عێراق و دواجاریش له‌میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 عه‌لی سیستانی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به ئاراسته‌یه‌كی تر گۆڕیوه، له 2019 دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد، ده‌سبه‌جێ عه‌بدولمه‌هدی حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و حكوومه‌تی كاتی له عێراق ده‌ست به پێكهێنانی كرا. كاتێكیش له‌و حاڵه‌تانه بڕوانین كه سیستانی ده‌ستوه‌ردانی تێدا كردووه، بریتییه له‌وه‌ی كه شه‌ڕ و كوشتار و خوێنڕێژی دروست ببێت، له كاتی هاتنی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر خه‌ڵك و عێراق دروستبوو، هاوكات له 2019یش هێزه چه‌كداره‌كان به زه‌بری گولـله و توندوتیژی و خوێنڕێژی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌رانبوونه‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌یش سیستانی هاتووه‌ته ده‌نگ و هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندووه.
هه‌رچه‌نده پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ سیستانی له ڕێی گوته‌بێژ و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی كه گوتاری نوێژی هه‌ینیان ده‌خوێندووه، هه‌ڵوێستی خۆی به نه‌رمی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ڕاده‌گه‌یاند، به تایبه‌ت له پرسی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك و چاكسازی و پاكسازی، به‌ڵام له دوای هاتنی په‌تای كۆرۆنا بۆ عێراق، له ڕۆژانی هه‌ینیش نوێنه‌رانی سیستانی گوتاری نوێژی هه‌ینی ناده‌ن، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه كه سیستانی بكه‌وێته بێده‌نگییه‌كی قووڵه‌وه و كه‌س له هه‌ڵوێست و بۆچوون و بیركردنه‌وه‌كانی نه‌گات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تا ئێسته سیستانی ده‌رگه‌ی به ڕووی سیاسییه‌كانی عێراق داخستووه و ئاماده نییه بیانبینێت، هه‌رچه‌نده له هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌در و سیستانی یه‌كیان بینی، به‌ڵام ناوه‌رۆكی دیداره‌كه پێوه‌ستبوو به پرسی ئاینییه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سیاسه‌ت نه‌كراوه.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هه‌مووانیش به‌ده‌م داواكه‌ی سه‌در بێن، په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاریی بكرێت، ته‌نگژه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌وته‌كه قووڵتر ده‌بێته‌وه، چونكه یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تر سه‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌ی تریش هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌دات و بێده‌نگ نابێت.