تۆماس مۆلەری یاریزانی یانەی بایرن میونشن لەبارەی سەرکەوتنە زه‌حمه‌ته‌كه‌ی تیپەکەی بەسه‌ر یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگ رای گه‌یاند، تیپه‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌بوو.
بایرن میونشن له گه‌ڕی دووه‌می خولی ئه‌ڵمانیا، به زه‌حمه‌ن و به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی برده‌وه، له‌و یارییه‌ی ئێواره‌ی یه‌كشه‌م له میونشن كرا.
تۆماس مۆلەر ئه‌ستێره‌ی بایرن میونشن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "DAZN" گوتی: له یارییەکەدا وەک دوو یاریی یەکەمی ئەم وەرزە، ئاستێكی باشمان پێشكه‌ش نه‌كرد".
گوتیشی: "لە 10 خولەکی یەکەمدا کێشەمان هەبوو، چونکە ڤۆڵفسبۆرگ زۆر به تۆپی درێژ یارییان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر خۆیان لا ببه‌ن، بۆ ئێمه پێویستمان بە کاتێکی زیاتر بوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵ".
هێرشبه‌ره‌كه‌ی بایرن هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه توانیان كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه بكه‌ن، ده‌بوو گۆڵی زیاتر تۆمار بكه‌ن، بەڵام بەخت یاوه‌ریان نەبوو.
بایرن میونشن دوای دوو بردنه‌وه له دووه‌م هه‌فته‌ی خولی ئه‌ڵمانیا، ئێسته پێشەنگی ریزبەندییه بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ.