به‌هۆی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه‌كان، ناتوانرێ هه‌ڵبژاردن له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر بكرێ، ئێسته تاوتوێ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌كرێت.
یه‌كی ئه‌یلوول ده‌ستپێكی وه‌رزی پایزه‌ی یاسادانه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی ئاب، له‌وباره‌یه‌وه خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی،"6ی تشرینی دووه‌م ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێـت".
درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان وه‌ك نه‌ریتی لێ هاتووه
بڕیار بوو له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌توون، ناتوانرێ هه‌ڵبژاردن بكرێ.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" جینین پلاسخارت نوێنەری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە كۆتا كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی یەكەمی حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان پێشنیاری كردووە كە مانگی ئایار یان نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بكرێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی روونی ده‌كاته‌وه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان، بڕیار له‌باره‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و دۆخه‌كه ده‌ده‌ن.
"وشه" زانیویه‌تی ئێسته له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوتوێ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان بۆ شه‌ش مانگ تا ساڵێك ده‌كرێت.
خه‌دیجه عومه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان وه‌ك نه‌ریتی لێ هاتووه، له خوله‌كانی رابردووش ساڵێك درێژ كراوه‌ته‌وه.
رۆژی 10ی ئاب له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری جنین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجام بوو، جگه‌ی له‌وه‌ی دوا كات درا به لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێكبكه‌ون له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول دوا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی هه‌ڵبژاردن تێكه‌ڵاو بێت وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كی مامناوه‌ند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام بۆ پێكهاته‌كان پێویسته ده‌ستكاری نه‌كرێت.
كێشه‌ی نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی سیستمی هه‌ڵبژاردن و كورسیی كۆتاكانه، بۆ ئه‌و پرسه سێ كۆبوونه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراون. به‌شێك له لایه‌نه‌كان داوای فره‌بازنه‌یی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان.