وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ، له رێی گازی به‌رهه‌م هاتوو بڕی 600 مێگاوات كاره‌با ده‌دات به كه‌ركووك و دیاله و مووسڵ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی ئاب، كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌ت له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌هره‌زاد سعوود كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، رای گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان، له رێی گازی به‌رهه‌م هاتوو بڕی 600 مێگاوات كاره‌با ده‌دات به كه‌ركووك و دیاله و مووسڵ.
زیاتر له پێنج جار به دڕۆن و مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر گێڵكه‌كان و پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و غاز هه‌رێمی كوردستان
روونی كردووه‌ته‌وه كه كه‌رتی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان له خزمه‌تی گه‌لی عێراقه، بۆیه ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌یش ده‌درێ به‌و شوێنانه.
له كۆبوونه‌وه‌كه كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌وان وه‌ك ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر سه‌ر كێڵگه و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌ت له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، پاڵپشتی هه‌ردوولاش بۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌ت گوتی، پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتی و گازییه‌كان ئه‌ركی هه‌مووانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له نه‌وتی عێراقیش به بۆرییه‌كانی نه‌وتی كوردستان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
له ماوه‌ی رابردوو زیاتر له پێنج جار به دڕۆن و مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر گێڵكه‌كان و پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و غاز هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگا پێوه‌نداره‌كان ده‌ریانخستووه كه لایه‌ن گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كانی عێراق كاره‌كه ئه‌نجام دراوه بۆئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستان شكستی پێ بهێنرێت.