له ژێر رۆشنایی ئه‌و پله گه‌رمییه به‌رزه‌ی كه وڵاتانی ئه‌وروپا به‌دی ده‌كه‌ن، ترسه‌كان له زیادبووندان له ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كان كه ناوچه سه‌وزه گه‌وره‌كان ده‌خوات، هه‌ڕه‌شه له دانیشتووانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه، ئیسپانیا په‌نای بردووه‌ته به‌ر "سوپای بزن و مه‌ڕ".
ده‌توانێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كان بوه‌ستێنێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رشه‌لۆنه ده‌ستیان به ڕه‌وه‌یه‌كی 290 بزن و مه‌ڕ كرد، بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ئه‌رك كه بریتییه له خواردنی زۆرترین ڕووه‌ك له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا.
ئه‌م هه‌نگاوه ستراتیجێكی زۆر كۆنه بۆ ڕاده‌ستكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه مه‌ترسیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان له‌سه‌ره به ئاژه‌ڵه له‌وه‌ڕێنه‌ره‌كان، كه ڕووه‌كی وشك ده‌چه‌قێنن و له پێیان ده‌ده‌ن، له به‌رانبه‌ردا ده‌توانن وه‌ك سووته‌مه‌نی ئاگر كۆ ببێته‌وه.
جا ئاژه‌ڵه‌كان نیمچه كێوی بن یان له‌لایه‌ن شوانێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن كه له‌ڕووی داراییه‌وه پاداشت ده‌كرێته‌وه، له‌وه‌ڕاندنی باش به‌زۆری دیمه‌نێكی پڕ له شوێنی كراوه به‌جێده‌هێڵێت، كه ده‌توانێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كان بوه‌ستێنێت.
گویلم كانالێتا له پاو كۆستا كه كۆمپانیایه‌كی قازانج نه‌ویسته كه‌ته‌لۆنییه و له ساڵی 2016ه‌وه له گیرۆنا ستراتیجه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه، ده‌ڵێت "ئێمه لێره شتێكی نوێ دروست ناكه‌ین. ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شتێكه كه پێشتر هه‌بوو به‌ڵام نه‌ماوه". له نزیك به‌رشه‌لۆنه.
له
به‌رشه‌لۆنه، پڕۆژه‌ی تاقیكاری له مانگی نیساندا له پاركه‌كه‌ی كۆلسێرۆلا ده‌ستی پێ كرد، كه ڕووبه‌رێكی سه‌وزی هه‌شت هه‌زار هێكتار (20 هه‌زار دۆنم)، كه به تێكڕا ساڵانه 50 جار ئاگركه‌وتنه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م ستراتیجه له به‌رشه‌لۆنه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه هاوشێوه‌كانه له سه‌رانسه‌ری دنیادا، له كالیفۆرنیا كه ساڵی ڕابردوو ئاگری دارستانه‌كان زیاتر له 850 هه‌زار هێكتاری وێران كرد، دواتر ده‌یان كۆمپانیا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بزنه‌كان كرد بۆ له‌وه‌ڕاندنی ئامانجدار.
هه‌روه‌ها له‌وه‌ڕاندن سوودی تریش ده‌هێنێت، چونكه ئاژه‌ڵه‌كان تۆ‌و هه‌ڵده‌گرن و ڕووه‌كه‌كان ده‌پیتێنن كاتێك به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌جووڵێن، خووی خۆراكدانی تا ئاستێك هه‌ڕه‌مه‌كی جۆراوجۆری زیندوو په‌روه‌رده ده‌كات به كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی كێبه‌ركێی هه‌ندێك ڕووه‌ك.