ترشی سماقی سروشتی یه‌كێكه له به‌سوودترین ماده‌كان كه بتوانی سوودی لێ وه‌ربگری بۆ به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی جه‌سته و خۆپاراستن له چه‌ندان نه‌خۆشی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ئاب، دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سوودمه‌ندیی سماق بزانن، هه‌رگیز ماڵه‌كانتان بێ سماق نابێت، هه‌رچه‌نده سماق ڕووه‌كێكی ژه‌هراوییه (ئه‌گه‌ر زۆر به‌كار بهێنرێت)، به‌ڵام دیارییه‌كی خوایه به ئێمه‌ی گه‌لی كورد و ناوچه‌كه‌ی داوه، وه‌ك ده‌رمانخانه‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێت له‌لایه‌ن پسپۆرانی گیاده‌رمان، سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه باشترین دژه میكرۆبه".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "یه‌كێكه له به‌سوودترین گیاده‌رمانه‌كان كه بتوانی سوودی لێ وه‌ربگیرێ، بۆ به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش و خۆپاراستن له چه‌ندان نه‌خۆشی وه‌ك شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له گیاده‌رمانه‌كان كه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی دژه ئۆكسانی تێدایه، بۆیه ده‌توانین سوودێكی زۆری لێ وه‌ربگرین بۆ دژایه‌تیكردنی چه‌ندان نه‌خۆشی".
ڕوونی كرده‌وه، "یه‌كێكه له باشترین دژه به‌كتریا و ڤایرۆس و كه‌ڕوو و زۆر به‌خێرایی له‌ناویان ده‌بات، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌قه‌كردن به‌سووده و پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت، گه‌ده و ڕێخۆڵه پاك ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌وكردن و سكچوون و ژه‌هراویبوون، له ڕشانه‌وه ده‌تپارێزێت به‌تایبه‌تی له كاتی گه‌شتكردن، بۆیه پێش گه‌شتكردن یه‌ك په‌رداخ ئاوی سماق بخۆره‌وه".
زیاتر له‌باره‌ی سووده‌كانیه‌وه گوتی، "چه‌وریی باش HDL زیاد ده‌كات و چه‌وریی خراپ LDL كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه پاراستنی دڵ زۆر به‌سووده و لێدانی دڵ ڕێكده‌خات، به سووده بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره له جۆری دووه‌م، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ هاوسه‌نگكردنی ئاستی شه‌كر له خوێندا، هاوكات ئه‌گه‌ر غه‌رغه‌ره‌یشی پێ بكه‌ین بۆ ژان و هه‌وكردنی ددان و گه‌روو و له‌وزه‌تێن، قورگ و بۆڕیی هه‌ناسه پاك ده‌كاته‌وه، ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات، ڕێژه‌ی رۆماتیزم كه‌م ده‌كاته‌وه و ئازاره‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه، پاككه‌ره‌وه‌ی ژه‌هره به‌تایبه‌تی له خوێن، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ سه‌رمابوون".
دكتۆر به‌در ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، "یارمه‌تی خێرا میزكردن ده‌دات، میزڵدان له هه‌وكردن ده‌پارێزێت، كرداری هه‌رسكردن ئاسان و خێرا ده‌كات، بۆیه له‌گه‌ڵ كه‌باب و مریشك و ماسی و هه‌موو خواردنه‌كان سماق بخۆ، له تووشبوون له ژه‌هراویبوون به‌هۆی زۆر خواردن یان خواردنی ماوه به‌سه‌رچوو ڕزگارمان ده‌كات، له كۆندا گه‌ڵای سماقیان كوڵاندووه و بۆ ره‌شكردنی قژ به‌كاریان هێناوه، ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ خه‌نه تێكه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ڕه‌شكردنه‌وه‌ی پرچ".
شایانی باسه خواردنی سماقی تازه و ته‌ڕ تووشی ژه‌هراویبوونمان ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به وشكی به‌كار بهێنرێ، هه‌روه‌ها نابێت زۆر به‌كار بهێنرێ چونكه ژه‌هراوی ده‌بێت، واباشه یه‌ك كه‌وچكی چێشت به ده‌نكی و یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته به هاڕاوه‌یی به‌كار بێت له ڕۆژێكدا، كاتێ له زه‌ڵاته تێكه‌ڵ ده‌كرێت، پێویست به خوێ ناكات، بۆ ئه‌وانه‌شی فشاری خوێنیان هه‌یه، واباشه به ده‌نك به‌كاری بهێنن و نه‌یهاڕن، ئه‌وانه‌ی ترشه‌ڵۆكیشیان هه‌یه ده‌توانن دوای نانخواردن به‌كاری بهێنن به‌تایبه‌تی كه كێشه‌ی هه‌رسكردنیان هه‌بێت، له‌كاتی قه‌بزیدا باش نییه چونكه قه‌بزت ده‌كات.
سماق به زۆری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌كار ده‌هێنرێت، جۆرێكه له به‌هاراتی ڕه‌نگ سوور و دره‌خته‌كه‌ی خۆڕسكه، چه‌ندان سوودی هه‌یه و بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزای تێدایه، له دروستكردنی زه‌ڵاته و خۆراكه تایبه‌ته‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت.