ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی عێراق بێ ئه‌وه‌ی هۆیه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێ، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وه‌زیری دارایی عه‌لی عه‌لاوی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه. بۆ ئه‌وه‌یش سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داوه.
تا ئێسته نازانرێ هۆی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عه‌لاوی چی بووه.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزیری نەوتی بە وەكالەت لە شوێنی وەزیری دارایی دانا.