به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مده‌رامه‌تان دروست ده‌كرێت و ئێسته چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
داوامان له 20 كۆمپانیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ئاب، عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی دروستكردنی خانوو بۆ هه‌ژاران كه حكوومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر داوه، ئێسته كاره‌كان ده‌ستی پێ كردووه، بۆیه بانگێشتی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ین كه له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن تا له ماوه‌ی دوو هه‌فته پێشینه‌ی كاری خۆیان بنێرن.
"داوامان له 20 كۆمپانیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن، لیژنه‌یه‌كی بۆ دروست كراوه و شاره‌وانیی سلێمانیش زه‌وی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاماده ده‌كات". به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی وای گوت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ناو شاری سلێمانی پێنج هه‌زار و 200 یه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، ته‌واوی سنووری پارێزگاكه به هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه، 88 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌رده‌كه‌وێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و هه‌ژاران به‌تایبه‌ت، بڕیاری دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ كه‌مده‌رامه‌تان داوه. ئه‌مڕۆیش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان باسی له‌وه كرد، دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان، دواین پڕۆژه‌ی حكوومه‌ت نابێت.
لای خۆیه‌وه زیاد كاكه ره‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت، یه‌كێكه له بڕیاره زۆر باشه‌كان، چونكه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رووی 100 هه‌زار كرێنشین هه‌ن، ئه‌وانه پێویستیان به خانوو هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ژاران سوودمه‌ند ده‌بن له‌و یه‌كانه و ئێسته ده‌ست به‌كاره ئیدارییه‌كانی كراوه.
پێشتر ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له رێی بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكه‌وه، داوای له هاووڵاتییان و كرێچی و كه‌مده‌رامه‌تان كرد، فۆڕمی داواكردن بۆ بوون به خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پڕ بكه‌نه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی