یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه سلێمانی ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنی داگیركردنی زه‌وی زێده‌ڕۆییه بۆ سه‌ر موڵكی گشتیی كه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌تان دۆسییه له‌وباره‌یه‌وه ره‌وانه‌ی دادگا كراون و داواكاری گشتیی به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی حزبییه‌وه نه‌یتوانیوه یه‌كلای بكاته‌وه.
جگه له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه ده‌یان به دواداچوونی بۆ داگیركاری موڵك و زێده‌ڕۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌بێت ته‌نیا راپۆرتیان له‌باره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی كه له دوای هه‌شتی ته‌مووز و لادانی لاهوور جه‌نگی ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ سلێمانی به ته‌واوی بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به گه‌ڕه‌ك زه‌وی داگیر كراوه و كه‌سیش هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و داگیركارییه‌ی كراوه وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌ربازی یه‌كێتییه‌وه بووه.
زیاد كاكه‌ره‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ "وشه" گوتی، له‌ماوه‌ی رابردوو به‌دواداچوونی زۆر كراوه له‌سه‌ر زێده‌ڕۆی و داگیركاری موڵك و زه‌وی.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بێگومان كه‌سی باڵاده‌ست و سه‌ربازین كه هیچ سنوورێكیان بۆ دانه‌نراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كردووه كه زیاتر له 45 هه‌زار پارچه زه‌وی له سلێمانی داگیر كراوه "دۆسیه‌كه‌م خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكی یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنیان دا".
ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ده‌زگای ته‌ناهیی و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی هه‌یه له شاره‌كه‌دا چه‌ندان پارچه زه‌وی داگیر كردووه. ده‌ڵێ، ناكرێت ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر چه‌ندان ساڵه چاوه‌ڕێی پارچه‌یه‌ك زه‌وی بن پێیان نه‌درێت و چه‌ند به‌رپرسێكیش به به‌های سه‌تان ملیۆن دۆلار زه‌وی بفرۆشن.
ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له بڕیارێكدا رای گه‌یاندووه كه هیچ به‌رپرسێكی یه‌كێتی ناتوانێ پۆسته‌كه‌ی بۆ داگیركردنی زه‌وی یان هه‌ر شتێكی تر به‌كار بێنێ. ئه‌وه‌یش دوابه‌دوای ئه‌وه كه هێزێكی كۆماندۆ چوونه سه‌ر شاره‌وانی سلێمانی تا زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه ده‌ست بكه‌وێ كه به‌رانبه‌ر زه‌وییه‌كانی سلێمانییه‌وه كراون.
بافڵ تاڵه‌بانی بۆچی راچڵه‌كی؟
له‌سه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی داگیركاری زه‌وی له‌لایه‌ن به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی تازه كه‌وتووه‌ته خۆی و ده‌یه‌وێ ئه‌و كاره قه‌ده‌غه بكات وه‌ك له بڕیاره‌كه‌یشدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه كه "سزای قورس"ی به دواوه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی نزیك له بافڵ تاڵه‌بانی كه له دوای هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوو هاتوونه‌ته پێش و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانیان راده‌ست كراوه ده‌ستیان له داگیركاری زه‌وییه‌كانی سلێمانی هه‌یه و پۆسته‌كانیان بۆ ئه‌و كاره به‌كار هێناوه، بۆیه ترسی بافڵ تاڵه‌بانی له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه رایچڵه‌كاندووه.
"وشه" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیویه‌تی، كه بافڵ تاڵه‌بانی تا ئه‌وكاته‌ی ده‌ستی نزیكه‌كانی خۆی كه "متمانه‌ی پێیان نییه" نه‌گه‌یشتبوو به‌و كاره هیچ باكی به داگیركاری نه‌بووه، به‌ڵام ترسی هه‌یه و ده‌یه‌وێ كاری ئه‌وانه سنووردار بكات، بۆیه‌یش ئه‌مڕۆ جیا له هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت كه ئاسایش و پۆلیسن، هێزی كۆماندۆی بۆ ئه‌و كاره راسپارد كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و بڕیاره حیساباتێكی ناوخۆی یه‌كێتی و سیاسییه نه‌ك پێوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتییه‌كی ئاساییه‌وه هه‌بێت.
یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی كه له دوای هه‌شتی ته‌مووز و لادانی لاهوور جه‌نگی ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ سلێمانی به ته‌واوی بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك بڕیاری سیاسیی و حزبی له ده‌ره‌وه‌ی راوێژی قوباد تاڵه‌بانیش ده‌رده‌كات.
به‌و كاره‌ی بافڵ تاڵه‌بانی جگه له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌كرێ، هاوكات به‌رپرس و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و حزبه توڕه‌تر ده‌كات، چونكه به‌شیك له‌وانه جیا له وه‌زیفه‌كانیان كاری بازرگانیشیان ده‌كرد.