پێترا کڤیتۆڤای چیكی و یاریزانی ناوداری تێنس ئاشكرای كرد، شوو به راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
پێترا کڤیتۆڤای ئه‌مڕۆ چوارشەم 24ی ئاب، له توویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، شوو بە جێری ڤانیکی راهێنەر و هاونیشتمانی خۆی ده‌كات و وێنەیەکیشی لەگەڵ ئەڵقەی دەستگیراندارییەکەی بڵاوکردەوە.
کڤیتۆڤای 32 ساڵان، كه له پله‌ی 21ی ریزبه‌ندی جیهانیی تێنسه له ئاستی كچان، لە توویتێکدا نووسیویەتی: "مژدەیەک کە ویستمان لەگەڵ ئێوەدا بەشی بکەین، لە شوێنی خۆمدا گوتم بەڵێ.
کڤیتۆڤا توویتەکەی هاوپێچ کردووە لەگەڵ وێنەیەک لەگەڵ دەزگیرانەکەی لە یانەی ئۆڵ ئینگلاند، کە پاڵه‌وانیه‌تیی وێمبڵدۆنی تێیدا بەڕێوەدەچێت و ئه‌و كچه یاریزانه‌ش دوو جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ست هێناوه له ساڵانی 2011 و 2014.
کڤیتۆڤا لە ساڵی 2016 ڤانیکی تەمەن 44 ساڵانی وەک راهێنەری خۆی دەستنیشان کرد و ئێسته‌ش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها ڤانێک دوو کوڕی هەیە لە هاوسەرگیری پێشوویدا و جیابوونه‌ته‌وه.
کڤیتۆڤا هەفتەی رابردوو لە یاریی کۆتایی سینسیناتی دۆڕا، به‌ڵام ئاماده‌كاریی كردووه بۆ پاڵەوانیه‌تیی کراوەی ئەمریکا، کە هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەکات.