خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڤایادۆلید به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت، كه ژێر چاوی شین ببوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی لێی درابێت.
شه‌وی رابردوو بارسێلۆنا له یاریگه‌ی خۆیدا له گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا به 4-0 گۆڵ له یانه‌ی ڤایادۆلیدی برده‌وه.
لاپۆرتا له یاریگه ئاماده‌بوو، له ته‌ك رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی و سه‌رۆكی یانه‌ی ڤایادۆلید ده‌ركه‌وت، به‌ڵام كاتێك چاویلكه‌كه‌ی لابرد، سەرنجی هه‌مووانی به لای خۆیدا راکێشا، چونكه ژێر چاوی شین و مۆر ببوو، كه دیاره زه‌برێك به‌ر ژێر چاوی كه‌وتووه.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاوی كرده‌وه، هۆکاری ئاوسانی ژێر چاوی لاپۆرتا، به هۆی رووداوێكه‌وه بووه، كه له ماڵه‌وه دووچاری بووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتری له‌م باره‌یه‌وه نه‌نووسیوه و دیار نییه له ماڵه‌وه چۆن وای لێ هاتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێنەکانی لاپۆرتای تەمەن 60 ساڵان، لە سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە و لە کۆمێنتەکاندا دۆخێکی مشت‌ومڕ و گاڵتەئامێزی لێکەوتووهتهوە.