گۆرانیبێژی ناوداری كورد سامان عومه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك له دابڕان له كاری هونه‌ری، نوێترین كلیپی به‌ناوی "دكتۆرمه ئه‌و" له كه‌ناڵی یوتیوبی كوردماكس میوزیك بڵاو كرده‌وه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌یش زیاتر له 88 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
تێكست و ئاوازی كه‌مال رێناسه
نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری سامان عومه‌ر له یوتیوب كلیپی "دكتۆرمه ئه‌و"یه كه له تێكست و ئاوازی كه‌مال رێناسه، نالی قه‌ره‌داغی كاری میوزیك ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ كردووه، له ده‌رهێنانی بڕیار فه‌تاحه. هه‌روه‌ها كاره هونه‌رییه‌كانی له ستۆدیۆی دیار بۆ كراوه.
شایانی باسه به‌رهه‌می "دكتۆرمه ئه‌و" به شێوازی مه‌جلیسی و به شێوه‌زاری هه‌ولێری گوتووه و به‌شێوه‌ی فۆلكلۆره.
هاوكات گۆرانیبێژ سامان عومه‌ر پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رهه‌مێكی نوێ بۆ سه‌ری ساڵ بڵاو بكاته‌وه، كه له تێكستی كه‌مال رێناسه و له ئاوازی برزۆ خه‌یاته، بڕیاره له توركیا كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ئه‌نجام بدات.
سامان عومه‌ر له شاری سلێمانی له دایك بووه، یه‌كه‌مین گۆرانی له ساڵی 1993 تۆمار كردووه، ئه‌ندامی تیپی موزیكی فۆلكلۆر بووه، له دوای ساڵی 1997 به‌شێوه‌ی سینگڵ تراك كاری هونه‌ری ده‌ركات، ئێسته له فینله‌ند ده‌ژی، جگه له سازكردنی چه‌ند كۆنسێرتێك، چه‌ندان ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه.