هه‌ڤاڵ عه‌لی، یاریزانی دێرینی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و ئه‌مڕۆ وه‌رزشی هه‌ولێر ره‌شپۆشه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی ئه‌یلول، وه‌رزشوانی دێرینی شاری هه‌ولێر هه‌ڤاڵ عه‌لی كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو له بێهۆشیدا بوو "كۆما".
هه‌ڤاڵ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له رێگه‌ی هه‌ولێر – كۆیه دووچاری رووداوێكی هاتووچۆ بوو، به‌م هۆیه‌وه چه‌ند رۆژێك بوو بێهۆش بوو، له ژێر چاودێریی چڕدابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به یه‌كجاری ماڵئاوایی كرد.
هه‌ڤاڵ یه‌كێك بوو له یاریزانه باشه‌كانی شاری هه‌ولێر، له تیپه میللییه‌كانی ده‌ركه‌وت، دواتر له چه‌ند یانه‌یه‌ك یاریی كرد، وه‌ك لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر، ئارارات و پێشكه‌وتن، دواتریش وه‌ك راهێنه‌ر ماوه‌یه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی پێشكه‌وتن بوو.
هه‌ڤاڵ عه‌لی سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی، به‌ڵام تیپی دێرینه‌كانی هه‌ولێر له یاریكردن به‌رده‌وام بوو.
كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عه‌لی، ئه‌مڕۆ سۆشیال میدیای له‌سه‌ر ئاستی شاری هه‌ولێر، به ته‌واوی ته‌نیوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری وه‌رزشوانان له ئاسته جیاجیاكان، خه‌مباریی خۆیان بۆ كۆچی دوایی ئه‌م وه‌رزشوانه ده‌ربڕیوه و به كه‌سێكی ره‌وشتبه‌رز و مرۆڤدۆست و كه‌سایه‌تی به‌رز ناوی ده‌به‌ن.