زۆركه‌س پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه، بۆ ئاوی ڕادێته‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌م كه‌م ده‌كات، شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، ئاوی ڕادێته‌ر له خۆیه‌وه كه‌م ناكات، ده‌بێ كێشه‌یه‌ك هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه كه‌م بكات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چین، ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" به چه‌ند خاڵێك هۆكاره‌كانی كه‌مكردنی ئاوی ڕادێته‌ری خسته ڕوو:
کاتێک زانیت ئاوی ڕادێتەر کەم دەکات، ڕاستەوخۆ لای کەسێکی شارەزا پشکنینی بۆ بکە و چارەسەری بکە
یه‌كه‌م: هه‌بوونی لێچوونی ئاو له رادێته‌ره‌كه خۆی و ته‌واوی جاینه‌كان و جۆینهكان.
دووه‌م: دڵنیا ببه‌وه له وه‌لفی سه‌ر قه‌باخی ڕادێته‌ره‌كه، ئاوی لێ نه‌چێت و شل نه‌بێته‌وه.
سێیه‌م: دوای دڵنیابوونه‌وه له‌وان، جۆر و كوالێتی ئاوی ڕادێته‌ره‌كه‌ت بپشكنه، پێویسته پله‌ی گه‌رمی گونجاو بێت، باشتر وایه دژه‌به‌ستن "ئه‌نتیفریز" به‌كار بێنیت.
چواره‌م: خراپ یان كونبوونی ڕادێته‌ر هۆكارێكی باوه له هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م: گیركردنی وه‌لفی حه‌ماوه.
شه‌شه‌م: هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئاو له سلنده‌ر به‌هۆی سووتانی كاسكێتی سلنده‌ره‌وه.
حه‌وته‌م: لێڕژان له سیستمی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه.
هه‌شته‌م: خراپبوونی واته‌ر په‌مپ.
ئه‌و هۆكارانه‌ی باسمان كرد له هه‌رێمی كوردستان زۆر باون و حاڵه‌تی زۆرمان هه‌بووه لێی، بۆیه له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه، باشتره سه‌ردانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی بكه‌یت و لای كه‌سێكی شاره‌زا سه‌ره‌تا پشكنینی بۆ بكه‌یت و كێشه‌كه بدۆزیته‌وه، دواتر چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
چاره‌سه‌ر نه‌كردنی حه‌ماوه كێشه‌ی زۆری به‌دواوه‌یه له‌وانه، "به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه، سووتانی گاسكێت و ته‌قینی جاینه‌كان به‌هۆی گه‌رمییه‌وه"، چه‌ندان كێشه‌ی تر كه ده‌بێ خه‌رجییه‌كی زۆر بكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ركردنی، بۆیه ئه‌گه‌ر زانیت ئاوی ڕادێته‌ر كه‌م ده‌كات، راسته‌وخۆ چاره‌سه‌ری بكه.