توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی به‌ریتانی هۆشداری داوه كه خواردنی زیاتری پیتزا و خۆراكه پرۆسێسكراوه‌كان، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه تا 29% زیاد ده‌كات.
له پیاوان به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 29% زیاد بكه‌ن
به‌پێی رۆژنامه‌ی
"ده‌یلی ئێكسپرێس"ی به‌ریتانی، توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زۆر كه‌س حه‌ز به خواردنی خواردنه خێراكان ده‌كه‌ن، له‌وانه پیتزا، مه‌عكه‌رۆنی ئاماده، هه‌مبه‌رگر و ژه‌مه چه‌وره‌كانی تر.
وه‌ك له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌م ژه‌مه ئامادانه و خۆراكه زۆر پرۆسێسكراوه‌كان، كاریگه‌رییه‌كی ڕژدیان له‌سه‌ر ته‌ندروستیی گشتی هه‌یه".
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م خۆراكانه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی خوێ و چه‌ورییان تێدایه، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری تووشبوون به كۆمه‌ڵێك حاڵه‌ت زیاد ده‌كات كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیستمی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان هه‌یه، وه‌ك به‌رزی په‌ستانی خوێن، به‌رزی كۆلیسترۆڵ و جۆره‌كانی تری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
جگه له سیستمی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، توێژینه‌وه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌یه‌كی باو له پیاوان زیاد بكات.
به‌تایبه‌تی زانایان له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی، خۆراكه زۆر پرۆسێسكراوه‌كان ده‌توانن مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕیخۆڵه كه به شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ش ناسراوه، له پیاوان به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 29% زیاد بكه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر كاریگه‌رییه درێژخایه‌نه‌كانی ته‌ندروستیی خواردنی ئه‌م جۆره خۆراكه، چۆن ده‌توانێ مه‌ترسیی تووشبوون به یه‌كێك له باوترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه زیاد بكات.
لای خۆیه‌وه نووسه‌ری سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه دكتۆر لو وانگ نووسیویه‌تی، "ده‌ستمان كرد به بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕیخۆڵه، ده‌توانێ زۆرترین جۆری شێرپه‌نجه بێت كه كاریگه‌ریی خۆراكی له‌سه‌ره به به‌راورد به جۆره‌كانی تری شێرپه‌نجه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "گۆشتی پرۆسێسكراو كه زۆربه‌ی ده‌كه‌وێته پۆلی خۆراكی زۆر پرۆسێسكراو، هۆكارێكی به‌هێزه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن و ڕیخۆڵه. هه‌روه‌ها خۆراكه زۆر پرۆسێسكراوه‌كان شه‌كری زیادكراویان زۆره و ڕێژه‌ی ڕیشاڵی كه‌من، ئه‌مه‌یش هۆكاره بۆ زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی كه هۆكارێكی مه‌ترسی به‌رده‌وامه بۆ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و كۆم".