وەزارەتی كارەبا دەستی كردووە بە پێدانی كارەبای 24 سەعات بە شوێنە بازرگانییەكان بۆ "تاقیكردنەوە"، بۆ ئەوەی بزانرێ چەندە سەركەوتوو دەبێت، لە هەولێر چوار مانگە دەستی پێ كردووە، لە دهۆك چەند رۆژێكە كارەكانی تەواو بووە، بەڵام نەخراوەتە كار، سلێمانیش كێشەی فیدەرەكانی هەیە.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، كه‌مال عه‌فان به‌رێوبه‌ری كاره‌بای دووی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، ماوه‌ی چوار مانگه پڕۆژه‌ی پێدانی كاره‌بای 24 سه‌عاتی له‌رێی كارته‌وه له بازاڕی له‌نگه جێبه‌جێ كراوه.
قۆناخی دووەمی پڕۆژەکە بۆ بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەک بەم زووانە دەست پێ دەکات
روونی ده‌كاته‌وه هه‌زار و 650 هاوبه‌شی كاره‌با له‌و بازاڕه هه‌یه، كاره‌باكه به هه‌مان نرخی بازرگانی كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دیاری كراوه ده‌فرۆشرێ.
به‌رێوبه‌ری كاره‌بای دوو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بۆ هه‌ر كیلۆ واتێك 156 دینار به‌نرخی بازرگانی ده‌فرۆشرێت، هاوبه‌شان چوار مانگه له‌و بازاڕه پاره‌ی كاره‌بای موه‌لیده ناده‌ن.
له‌باره‌ی داهاتی كاره‌با ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ته‌نیا له‌و شوێنه یه‌ك له400 داهاتی كاره‌با زیادی كردووه.
بڕیاره ئه‌و پڕۆژه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیك له بازاڕی قه‌یسه‌ری و داون تاون جێبه‌جێ بكرێت.
له‌پارێزگای دهۆكیش هه‌مان پڕۆژه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه وه‌ك"تاقیكردنه‌وه" شاكر مه‌حموود به‌ڕێوبه‌ری كاره‌بای دهۆك بۆ "وشه" گوتی، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه كردوه، به‌ڵام نه‌خراوه‌ته‌وه كار.
له بازاڕی دهۆك چوار هه‌زار و 436 هاوبه‌شی كاره‌با هه‌یه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیاكان، ته‌نیا له شوێنه بازرگانییه‌كان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پاشان پڕۆه‌ژه‌كانی نیشته‌جێبوون، دواتریش بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان.
سیروان محه‌مه‌د گوته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی، بۆ"وشه" گوتی، ئه‌و پرۆژه له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تیمه‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی كاره‌كانن. له‌سه‌ر دوو فیده‌ر كاره‌كان له‌ناو بازاڕ ده‌كرێت، به‌ڵام دیار نییه كامه بازاڕه و چه‌ند هاوبه‌شیشی له‌سه‌ر ده‌بێت.
پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له ساڵی 2017دا گرێبه‌ستی به گوژمه‌ی253 ملیۆن دۆلار بۆ كرابوو، له‌و كابینه‌ی نۆ،چووه بواری جێبه‌جێكردن. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا كۆنتڕۆڵكردن و ڕێكخستنی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادكردنی داهاتی كاره‌با، به‌ئه‌نجامی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌گوته‌ی وه‌زیری كاره‌با" كاره‌با چوار ئه‌وه‌نده به‌رانبه‌ر بكه‌ین".
قۆناخی دووەمی پڕۆژەکە بۆ بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەک بەم زووانە دەست پێ دەکات، ئێسته نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون، كاره‌بای 24 سه‌عاتی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كه.