ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، توانای دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هه‌یه، به‌ڵام هێشتا میكانیزمه‌كه‌ی دیار نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئهیلوول، د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ زستانی ئه‌مساڵ نه‌وتی ماڵان دابه‌ش بكرێ.
توانای دابینكردنی نه‌وتی ماڵان هه‌یه
ڕوونیشی كرده‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پاڵپشتی نه‌وتی ماڵان وه‌ك پێویست نییه، بۆیه ئاماده‌كاری ده‌كرێ تا به زووترین كات كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان لیژنه‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بكه‌ن.
جه‌وده‌ت دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه توانای دابینكردنی نه‌وتی ماڵان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا میكانیزم و شێوازه‌كه‌ی دیار نییه كه چۆن ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌و پرسه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه.
ساڵی ڕابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌شێك له هاووڵاتییانی ناو شاره‌كان نه‌وتی ماڵانی دابین كرد، هه‌ر ئه‌و كاته وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كه دواتر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه گوتی، ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێت تا نه‌وتیان بۆ دابین ده‌كرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ڕابردوو دوای چه‌ندان ساڵ دابه‌شنه‌كردنی نه‌وت پڕۆسه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرده‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵیش نه‌وتی ماڵان دابه‌ش بكرێ.