لێخۆشبوون لە پارەیەكی زۆر دەرچوو

:: AM:09:51:05/09/2022 ‌
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رای دەگەیەنێت، لەلایەن وەزیری داراییەوە لێخۆشبوون بۆ ئەو كارگانە دەرچوو كە لە ماوەی رابردوودا باجیان نەداوە و تا 15 ڕۆژی تر بەردەوامی دەبێت.

تەنیا باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ دووشەم پێنجی ئەیلوول، لە راگەیەنراوێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانیدا هاتووە، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەكاتەوە كە لە كاركردن وەستاون و ساڵانێكی زۆرە باجیان نەداوە، ئێستە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەركراوە و دەبەخشرێن لە باج، تەنیا باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت.

باس لەوەش كراوە، ئەو بڕیارە لە كۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی كە بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێم ئامادەی بوو، داوا لە ژووری بازرگانیی سلێمانی كرا ئەو كۆمپانیایانە ئاگادار بكاتەوە كە ساڵانێكی زۆرە لە كاركردن وەستاون و باجیان نەداوە، سەردانی فەرمانگەی باج بكەن بە مەبەستی پاكتاوكردن، تەنیا باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت.

روون كراوەتەوە، ئەم بڕیارە تا 20ـی ئەیلوول كاری پێ دەكرێت و بەهیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد