به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه كچێك له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی گوندی لوبنان له هه‌ولێر كه /پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه و كافێ و باڕ و رێستۆرانتی جۆراوجۆری تێدایه/ خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست دا.
جیابوونه‌وه‌ی مه‌ڕوه له هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی خیانه‌تی هاوسه‌رگیرییه‌وه بووه
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و كچه‌ی خۆی كوشتووه ناوی "مه‌ڕوه قه‌یس"ه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه /17ساڵه/. مه‌ڕوه له ساڵی 1989 له دایكبووه و كچێك و كوڕێكی هه‌یه.
"وشه" زانیویه‌تی، كه جیابوونه‌وه‌ی مه‌ڕوه له هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی خیانه‌تی هاوسه‌رگیرییه‌وه بووه و پێش هاتنیشی بۆ هه‌ولێر له كوێت ده‌ژیا، هۆكاری خۆكوشتنەكەیشی بە هەمانشێوە هەر پێوەندی بە دۆسیەیەكی لەمشێوەیە هەبووە.
مه‌ڕوه ده‌رچووی به‌شی هونه‌ره‌جوانه‌كانه له به‌غدا و به‌شداری چه‌ند دراما و شانۆگه‌رییه‌كی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاتی هونه‌رییه، به‌تایبه‌ت له‌به‌غدا و به‌سڕه.
به‌پیێ قسه‌ی شایه‌تحاڵێك، مه‌ڕوه له یه‌كێك له یانه‌كانی شه‌وانه هه‌ولێر كاری ده‌كرد، به‌رده‌وام گوتوویه‌تی كه "ده‌بێ بچیته ناو دڵی پیاو، دواتر به‌جێی بهێڵێ".
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یامنێرمان زریان ته‌ها پێی راگه‌یاندین كه تا ئێسته پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌دان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ندان كه‌س بانگێشت كراون.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی رووداوی خۆكوشتنی مه‌ڕوه، كچێك له فه‌یسبووك ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرایه‌وه كه گوایه خوشكییه‌تی و به گریانه‌وه ده‌ڵێ، وازمان لێ بهێنن. ئه‌وه‌یش ده‌یسه‌لمێنێ كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌س بێزار كراون.