یانەی دهۆک لە یاریی پلەی ئۆفی یەکەم بۆ گەیشتن بە خولی نایابی عێراق لە یانەی ناسڕییەی بردەوە.
یارییەکە کەمێک پێش ئێستە لە بەغدا کۆتایی هات و تێیدا یانەی دهۆک بە ئەنجامی 5-3 گۆڵ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، لە یانەی ناسڕییەی بردەوە.
یارییەکە لە کاتی ئاساییدا بە 2-2 گۆڵ کۆتایی هات، دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان دهۆک بردنەوەی تۆمار کرد.
دهۆک لە یاریی پلەی ئۆفی کۆتایی لەگەڵ یانەی ئەمانەی بەغدا یاریی دەکات و براوەیان دەگاتە خولی نایابی عێراق.