له‌و كاته‌ی كرێكاران خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووێك له گوندێكی باكوری هه‌رێمی یوركشایه‌ری به‌ریتانیا بوون، ده‌بوو زه‌وی به دار ڕووپۆشكراوی ناو ژووری چێشتخانه هه‌ڵبكۆڵن و بیخه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵام له نێو قووتوویه‌كدا بڕێكی زۆر دراوی زێڕییان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1610 و 1727ی زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێسته‌یش ئه‌و گه‌نجینه دراوه زێڕه خراوه‌ته مه‌زاده‌وه و كه‌مترین نرخی له 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌ست پێ ده‌كات.
به گوێره‌ی قسه‌ی فرۆشیاران له
مه‌زادخانه‌كان، ئه‌مه گه‌وره‌ترین گه‌نجینه كه له دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو له به‌ریتانیا دۆزرا بێته‌وه، چونكه بڕه‌كه‌ی بریتییه له 260 دراوی زێڕێن له جۆری 50 دراوی و 100 كه مێژووه‌كه‌یان بۆ ساڵانی نێوان 1610 تا 1727 ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌و كاته‌ی كرێكاران له ماڵه‌كه كاریان ده‌كرد و خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی ته‌خته‌كانی سه‌ر زه‌وی ژووری چێشتخانه‌كه بوون، قووتووێكیان دۆزییه‌وه كه به خوێ داپۆشرابوو و له بنه‌ڕه‌تیشدا قووتووه‌كه له‌و سه‌رده‌مه به‌هارات و داووده‌رمانی خواردنی تێدا ده‌كرا، كاتێكیش قووتووه‌كه‌یان ده‌رهێنا و كردیانه‌وه تووشی سه‌رسڕمان بوون، كه بینیان ژماره‌یه‌كی زۆر دراوی زه‌رد و زێڕین له نێو قووتووه‌كه بوونی هه‌یه و له‌و شوێنه ئاسانه شاردراوه‌ته‌وه. خاوه‌نی ماڵه‌كه‌یش دووپاتی كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگه‌داری بوونی قووتووێكی پڕ له دراوی زێڕ له نێو ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه، كه له ژێر زه‌وی حه‌شاردرا بێ و شاردرا بێته‌وه.
ئه‌و گه‌نجینه له گوندی ئێلێبربی دۆزرایه‌وه
ئه‌و گه‌نجینه له گوندی ئێلێبربی دۆزرایه‌وه كه یه‌كێكه له گونده‌كانی باكوری هه‌رێمی یوركشایه‌ری شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا، دوای دۆزینه‌وه‌ی كرێكاره‌كان له جۆری دراوه زێڕییه‌كان وردبوونه‌وه و نووسینه‌كانی سه‌ریان خوێنده‌وه و له‌وه دڵنیابوونه‌وه، كه ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌كی به نرخ و به‌هاداره، كه دراوی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و حه‌ڤده‌یه‌می به‌ریتانیای تێدایه كه له جۆری 50ی و 100ین، جیا له‌وه‌یش بڕێك دراوی زێڕی به‌ڕازیلیشی تێدایه، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌كارێكی بۆرسه یان دراوی بیانی و ناوخۆی ئاڵوگۆڕ كردووه له‌و كاته‌دا، یانیش به كاری بازرگانی له‌گه‌ڵ به‌رازیلییه‌كان سه‌رقاڵ بووه.
گریگۆری ئادمۆند به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی مه‌زادكرنی "سپنیك ئه‌ند سۆن" كه یه‌كێكه له ناودارترین مه‌زادخانه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌كی زۆر ناوازه و گرنگه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌كراوه، كه له گوندێكی دووره ده‌ست گه‌نجینه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه بدۆزرێته‌وه و بوونی هه‌بێت.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوونووسان و شاره‌زایانی گونده‌كه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و دراوه ئاڵتوونیانه، هه‌مووان گه‌یشتوون به‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و پاره ئاڵتوونیانه خاوه‌ندارییان بۆ جۆزێف و ساره ڤێرنلی مایسته‌رز ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی ماڵباتێكی بازرگان و كاریگه‌ربوون و له‌و گونده خانوویان هه‌بووه، نه‌وه له دوای نه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵباته‌یش به كاریگه‌ری له به‌ریتانیا ماونه‌ته‌وه و چه‌ندان كه‌سیان پله و پۆستی سیاسی و ئیداری گرنگی له‌و سه‌رده‌م و له حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌ریتانیش هه‌بووه، ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌وه‌ی ئه‌و ماڵباته‌یش بوونه‌ته په‌رله‌مانتار و له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كاریان كردووه.
پێشتر جۆزێف و ساره و ماڵباته‌كه‌یان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاینییه‌وه تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م له‌و گونده ژیاون و ماونه‌ته‌وه و دواتر بۆ له‌نده‌ن كۆچیان كردووه و ماڵه‌كه‌یان فرۆشتووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش خانووه‌كه ماوه و به‌رده‌وام نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره به ته‌واوی جیاواز بووه و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ماڵه‌كه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، تا به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر و مۆدێرنانه‌تر دووباره بنیات بنرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه كرێكاره‌كان له كاتی كاركردنیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی ژووری چێشتخانه ئه‌و قووتووه پڕ له زێره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی هۆی حه‌شاردانی ئه‌و دراوه ئاڵتوونیانه‌یش له‌لایه‌ن جۆزێف و ساره‌وه، شاره‌زیان له‌و بڕوایه‌دان له‌و كاته بانكه‌كان بوونیان هه‌بوو و له ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتبوون، به‌ڵام جۆزێف و ساره بڕوایان به‌وه نه‌بوو كه پاره‌كانیان بخه‌نه ژێر ده‌ستی بانكه‌كانه‌وه و متمانه‌یان به‌و سیاسه‌ته ئابوورییه نه‌بووه و هاوكات له‌و سه‌رده‌مه‌یش شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان به‌ریتانییه‌كان بوونی هه‌بووه، بۆیه له‌بری ئه‌وه پاره زێڕه‌كانیان خستووه‌ته نێو قووتووێكه‌وه و شاردوویانه‌ته‌وه، كاتێكیش كۆچیان كردووه، له‌یادیان كردووه ئه‌و دراوه ئاڵتوونیانه له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، بۆیه پاره‌كه له شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه، تا دواجار دۆزرایه‌وه.
گریگۆری ئادمۆند به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی مه‌زادكرنی "سپنیك ئه‌ند سۆن" ده‌ڵێ، بابه‌تێكی ناوازه و گه‌رموگوڕ ده‌بێ، كاتێك مانگی داهاتوو ئه‌و دراوه ئاڵتوونیان ده‌خه‌ینه مه‌زادكردنی ئاشكراوه و كه‌مترین نرخی ئه‌و 296 دراوه ئاڵتوونییه‌یش بریتی ده‌بێ له 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و هه‌ركه‌سێك له‌و بڕه زیاتر و زیاتر بدات، ئه‌وا دواجار گه‌نجینه‌كه‌ی پێ ده‌درێ و ده‌بێت به موڵكی ئه‌و.