ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی ناسا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بڵاو كرده‌وه كه به وردییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و ورووژێنه‌ر، دیمه‌نه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
له شوباتی 2021وه له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی سوور، كه‌شتی ئاسمانی "Perseverance" نیشته‌وه
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه له‌لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانی پێرسڤێرانسی ناسا گیراوه و 2.5 ملیار پێكسڵ وێنه‌ی مه‌ریخ ئاشكرا ده‌كات.
له شوباتی 2021وه له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی سوور، كه‌شتی ئاسمانی "Perseverance" نیشته‌وه، ماڵپه‌ڕی "دیجیتاڵ ترێندز" رای گه‌یاندووه، ڤیدیۆكه نوێنه‌رایه‌تی "وردترین دیمه‌نی ئه‌و هه‌ساره دووره ده‌كات كه تا ئێسته وێنه‌ی گیراوه".
ڤیدیۆكه له هه‌زار و 118 وێنه‌ی تاكه‌كه‌سی پێكهاتووه كه به وردبینی و ڕه‌نگی باشتر به‌یه‌كه‌وه گرووپ كراون، به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان باشتر و ئاسانتر.
ناسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دروستكردنی ڤیدیۆیه‌كی له‌و جۆره "ئاسانكاری ده‌كات بۆ تیمه زانستییه‌كه‌ی كه زۆر به وردی لێكدانه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كه بكه‌ن". له وێنه‌كه‌دا دیمه‌نه‌كه له دێڵتا ڕووباری كۆنی مه‌ریخ ده‌رده‌كه‌وێت كه 3.5 ملیار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕ بووه له ئاو.
ئه‌و ماده‌یه له‌و ناوچه‌یه كۆ ده‌كرێته‌وه و له‌لایه‌ن تیمێكی تره‌وه ده‌هێنرێته‌وه سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی زانایان بتوانن به به‌كارهێنانی ئامرازی شیكاری پێشكه‌وتوو لێی بكۆڵنه‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك
لێره بكه..