ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی رای گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ مه‌ترسیدارترین بازرگانیی هۆشبه‌ریان له پارێزگای میسان گرتووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشمانی، به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و دواتریش ره‌زامه‌ندیی دادوه‌ر، كه‌سێكیان گرتووه كه به مه‌ترسیداترین بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ناسرێت له پارێزگای میسانی باشووری عێراق.
له‌گه‌ڵ گرتنی بازرگانه هۆشبه‌ره‌كه، بڕی 40 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری "كریستاڵ"یان پێ گرتووه.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ده‌زگه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تاوانباره‌كه ددانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی سزاكه‌ی.
هه‌ر ئه‌مڕۆیش ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای سۆران، سێ كه‌سیان گرتووه كه بازرگانییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.