له‌سه‌ر كه‌یسی "ماریا سام" ئه‌و كچه‌ی كه له‌شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر كوژرا و راگه‌یه‌نرا كه له‌لایه‌ن برایه‌كه‌وه كوژراوه، زانیاری نوێ راگه‌یه‌نرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاربووه كه دادگا كه‌یسه‌كه‌ی ماریا سام یه‌كلا بكاته‌وه كه ئێسته برایه‌كه‌ی به‌و تۆمه‌ته گیراوه، به‌ڵام ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری راوێژكار رای گه‌یاند، ماڵباتی ماریا هیچ سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر بكوژه‌كه نییه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته به تۆمه‌تی كوشتنی ماریا گیراوه، برایه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ماڵباته‌كه‌ی هیچ سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ری نییه. له‌باره‌ی رۆڵی داواكاری گشتیی له‌و نێوه‌نده‌دا، ئه‌و پارێزه‌ره گوتی، پێوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
كوڕه‌كه‌ی بكوژ نییه
رۆژی 14ی ئه‌یلوول، له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر گه‌ردوون محه‌مه‌د دایكی ماریا گوتی، "من چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كم هه‌یه ده‌بێ دادگا به كه‌یسه‌كه‌دا بچێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت، من كچه‌كه‌م له‌ده‌ستداوه و كوڕه‌كه‌شم كه‌وتووه‌ته زیندان و ئه‌ویش بووه‌ته قوربانی".
دووپاتی كرده‌وه كه كوڕه‌كه‌ی بكوژ نییه، ئه‌گه‌ر بكوژیش بێت كه‌سێكی تری له پشته‌وه بووه.
ئیمان سامی ناسراو به "ماریا سام" ته‌مه‌ن /20 ساڵ/ له شه‌وی شه‌شی ئاداری 2022 له شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر كوژرا.
سێ ڕۆژ دوای رووداوه‌كه، پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاند، بكوژی ماریا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كه‌ركووك گیراوه.