دوا فیلمی هه‌یفا وه‌هبی كه زیاتر له دوو ساڵه به‌هۆی كێشه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی پێشتری، پێشاندانی راگیرابوو، پیشه‌گه‌رانی سینه‌ما رایان گه‌یاند كه كێشه‌كه به‌كۆتا هاتووه و سبه‌ی له سینه‌ماكانی میسردا پێشان ده‌درێت.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوا فیلمی خاتوونه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر هه‌یفا وه‌هبی كه "مۆته‌كه‌ی ئه‌وروپا" بوو، به‌هۆی كێشه‌ی یاسایی نێوان هه‌یفا و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی پێشتری محه‌مه‌د وه‌زیری، پێشاندانی قه‌ده‌غه كرا، دواتر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ئێسته‌یش بۆ یه‌كه‌مین جار سبه‌ی چوارشه‌م له سینهكامانی میسردا پێشان ده‌درێت.
ئه‌و فیلمه زیاتر ئه‌كشنه، بۆیه له رێكلامی فیلمه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ هه‌یفا هونه‌ره‌كانی شه‌ڕكردن پێشانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌دات. فیلمه‌كه له نووسینی كه‌ریم فارووق و سیناریۆی ئه‌مین
جه‌مال و محه‌مه‌د ئه‌بو ئه‌لسه‌عد و شه‌ریف یوسرییه. له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د حماقییه كه یه‌كه‌مین جاره كاری ده‌رهێنانی فیلم ئه‌زموون ده‌كات.
له فیلمی "مۆته‌كه‌ی ئه‌وروپا"دا به‌رانبه‌ر به هه‌یفا وه‌هبی، ئه‌حمه‌د فیشاوی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندیش به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن وه‌ك مسته‌فا خاتر، ئه‌روا جۆده، عه‌باس ئه‌بو ئه‌لحه‌سه‌ن و باسم سه‌مره.
هه‌یفا وه‌هبی كه نمایشكار و گۆرانیبێژ و هاوكات ئهكتهریشه، به ورووژێنه‌رترین خاتوونه هونه‌رمه‌ند هه‌ژمار ده‌كرێ كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی نمایشكارین. له ساڵی 1976 له لبنان له دایك بووه، خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه و له چه‌ند فیلمێكیشدا رۆڵی بینیوه. له گۆڤاری "بیبۆڵ"ی ئهمهریكیدا له‌ناو 100 خاتوونی ورووژێنهرانی دنیا، پله‌ی 49یه‌مینی وه‌رگرتووه.