ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان، واژووی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نوێكراوه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌یان كرد، بۆ به‌رده‌وامیدان به پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنه‌كانی تێكشكاندنی داعشدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، سیلێست واڵانده‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شۆڕش ئیسماعیل عه‌بدوڵا وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واژووی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نوێكراوه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌یان كرد، بۆ به‌رده‌وامیدان به پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنه‌كانی تێكشكاندنی داعشدا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شانبه‌شانی خه‌ڵكی عێراق و له ناویشیاندا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستێت
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ڵێت، "ئه‌م یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2016دا واژوو كرا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگیی دوورمه‌ودای نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی هاوبه‌شیشیانه بۆ تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی داعش.
ئه‌وه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ڕێی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پابه‌ندیی خۆی بۆ پشتیوانیكردنی ڕۆڵ و به‌شداریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپات ده‌كاته‌وه له ئۆپراسیۆنه‌كانی تێكشكاندنی داعشدا وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق.
یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، هه‌م ده‌ستنیشانی ئه‌و به‌ره‌پێشچوونانه ده‌كات كه له بواری چاكسازیی بنه‌ڕه‌تیی دامه‌زراوه‌كاندا به ده‌ست هاتوون، هه‌میش پابه‌ندیی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی زیاتر به ئامانجی زیاتر پرۆفێشناڵكردنی هێزه‌كانی له‌خۆ ده‌گرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شانبه‌شانی خه‌ڵكی عێراق و له ناویشیاندا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستێت، له كاتێكدا عێراقێكی به‌هێز و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری بنیات ده‌نێن.
بۆنه‌ی واژووكردنی یاداشتنامه‌كه، له ژێر چاودێریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی ئه‌نجام درا، كه دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به هاوئاهه‌نگیی به‌رده‌وامی ته‌ناهی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق و پرۆگرامی چاكسازی پێشمه‌رگه‌دا.