كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شوفێرێكی تاكسی له‌لایه‌ن دوو سه‌رنشینه‌وه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركووك كوژرا. سه‌رچاوه‌یه‌كیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، رووداوه‌كه به چه‌كی بێده‌نگ كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له كه‌ركووك، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، شوفێره‌كه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركووك له‌لایه‌ن دوو سه‌رنشینه‌وه كوژراوه.
بەپێی زانیارییەکان کوژراوه‌کە ناوی کارخان قادرە و باوکی سێ منداڵە.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" له‌باره‌ی بكوژه‌كانه‌وه ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه، دوای رووداوه‌كه بكوژان بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
شۆفێره كوژراوه‌كه /37 ساڵ/ـه و دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵه.
سه‌رچاوه‌كه زانیاریی ئه‌وه‌یش له‌باره‌ی كوژراوه‌كه دركاند كه پێده‌چێ به چه‌كی بێده‌نگ كوژرابێت.
پۆلیسی كه‌ركووك لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كان و هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه.
بەپێی زانیارییەکان کوژراوه‌کە ناوی کارخان قادرە و باوکی سێ منداڵە.
كه‌ركووك-هه‌ژار كاكه‌یی