شارەزوور بە پێشانگەیەك پایزی راگەیاند

:: PM:05:00:21/09/2022 ‌
لە یەكەم ڕۆژی پایزدا، ژنان لە شارۆكەی شارەزوور، پێشانگەیەكی گەورەی كاری دەستیی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەكەنەوە.

لەمبارەیەوە ئامانج محەمەد ڕێكخەری پێشانگەكە، بە "وشە"ی گوت، ئێمە پێشانگەكە ساڵانە هەموو یەكەم ڕۆژێكی وەرزی پایز ڕێك دەخەین و مەبەستمانە ئەم ڕۆژە جوانە پڕ چالاكی بكەین.

زیاتر گوتی، پێشانگەكە دەرفەتێكە بۆ كچان و ژنانی شارۆكەكە، توانا و كارەكانی خۆیان نمایش بكەن و بتوانن كاری جوان بكەن و لە چالاكی و خولیا و كارەكانیان دانەبڕێن.

ئەوەشی خستەڕوو، كارەكان بریتین لە بەرهەم و خواردنە خۆماڵییەكان و كاری دەستی و تابلۆ و وێنەكان كە ژنان هەستاون بە ئەنجامدانی.

ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكەم رۆژی پایزە، هاوكات ئەو جۆرە چالاكییانە گڕوتینی زیاتر دەداتە گەنجان كە بەردەوام بن لە پێشخستنی توانای خۆیان. 

وشە/ ئاسان محەمەد 





وشە - وشه‌