كاتێك تۆ ئازارێكت تووش ده‌بێ و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك بوویت، ده‌ته‌وێ دڵنیا بیت له‌وه‌ی پزیشكه‌كه‌ت چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه و به په‌له‌ی ئه‌و كێشه ته‌ندروستیه‌ت ده‌كات، به‌ڵام بۆچی پاره له نۆرینگه‌ی پزیشكی خه‌رج بكه‌یت تا پزیشكێك بتبینێت و پشكنینت بۆ بكات، باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه كه له گووگڵ به دوای زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و جۆره ئێش و نه‌خۆشییه بگه‌ڕێیت و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م كه سه‌رجه‌میان باس له‌و نه‌خۆشیه و كێشه‌یه‌ی تۆ ده‌كه‌ن و هۆكار و نیشانه و ده‌رئه‌نجام و چاره‌سه‌ره‌كانیشیت بۆ ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و داتا و لاپه‌ڕانه‌ی گووگڵ به‌تۆیان ده‌دات له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تۆوه، سه‌رجه‌میان ساخته و درۆ بن؟
بوونی ملیۆنان توێژینه‌وه‌ی ساخته و ناڕاست له جیهانی ئینته‌رنێت له‌باره‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كانه‌وه و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری جۆراوجۆر جا گیاده‌رمانی سروشتی بێت، بێت یان ده‌رمانی پزیشكی، ئه‌مانه جیا له‌وه‌ی به پاره له‌سه‌ر تۆ ده‌كه‌ون، به‌ڵام له ڕاستیدا زۆرینه‌یان توێژینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه نین و بگره فه‌یكن، بۆیه پێویسته به ئاسانی باوه‌ڕیان پێ نه‌كه‌یت و به دوای چاره‌سه‌ری پزیشكێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و تاقیكراوه بگه‌ڕێیت.
ئێسته دۆخێك هاتووه‌ته ئاراوه به دیاریكراوی ناتوانی باوه‌ڕ زۆرینه‌ی ڕه‌های توێژینه‌وه‌كان بكه‌یت
توێژینه‌وه ڕاسته‌قینه و دروسته‌كان سه‌رجه‌میان له گۆڤاره زانستییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بڵاو ده‌بنه‌وه و به خۆڕایی و ئاسانیش ناكه‌ونه به‌رده‌ستی هه‌مووانه‌وه، جیا له‌وه‌یش دوای ئه‌نجامدانی هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن زانایانه‌وه و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ گۆڤاره زانستییه‌كانیش، تیمی گه‌وره‌ی پسپۆر له‌سه‌ر پشكنین و توێژینه‌وه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و دوای دڵنیابوونه‌وه له ڕاستی و دروستی، ئه‌وكات بڕیاری بڵاوبوونه‌وه‌ی له گۆڤاره زانستییه‌كه ده‌ده‌ن، ئێسته ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر قورس و توندتر بووه، چونكه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی نه‌كنه‌لۆجیا و فه‌راهه‌مبوونی تۆڕی ئینته‌رنێت له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان، نه‌ك ته‌نیا هه‌واڵ بگره به ملیۆنان توێژینه‌وه‌ی ساخته له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاو ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر و بێ‌شومار تووشی كێشه و گرفتی ته‌ندروستی قووڵتر و گه‌ورتر ده‌بنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته ته‌ندروستییه‌ی كه پێشتۆر هه‌یانبووه و به ده‌ستیه‌وه ناڵاندوویانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فیلته‌ره زۆره‌یش كه له گۆڤاره زانستییه‌كان هه‌یه، زۆرجار نه‌ك ته‌نیا توێژینه‌وه ساخته‌كان له ئینته‌رنێت بڵاو ده‌بنه‌وه، به‌ڵكو به‌سه‌ر تیمی چاودێران و پێداچوونه‌وه‌یش تێپه‌ڕ ده‌بێت و له گۆڤاره زانستییه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و توێژینه‌وه ساختانه‌ی كه به مه‌به‌ستی ڕیكلام و به بازاڕكردن "ماركێتینگ" به زه‌بری پاره له‌لایه‌ن كۆمپانیا و كارگه زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه به توێژه‌ره ساخته‌كان ئه‌نجام ده‌درێت. به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه له‌سه‌ر 526 توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوه له بواری ته‌ندروستی له گۆڤاره زانستییه‌كان و ئینته‌رنێت ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه: كه ڕێژه‌ی 8%ی ئه‌و توێژینه‌وانه به ته‌واوی ساخته‌ن و داتای ساخته‌كراویان تێدایه و 26%ی تریشیان كه‌لێنی گه‌وره و مه‌ترسیدار له توێژینه‌وه‌كان بوونی هه‌یه، واته هه‌رچه‌نده به مه‌به‌ستێكی باش ئه‌و توێژینه‌وانه كراون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی توێژه‌ران ئه‌زموونی زۆریان نه‌بووه، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و ته‌ندروستی گشتی زیانی گه‌وره‌ی بخاته‌وه.
لیزا بیرۆ توێژه‌ر و پسپۆری بواری نووسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی كه ماوه‌ی 30 ساڵه ئه‌زموونی هه‌یه له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئێسته دۆخێك هاتووه‌ته ئاراوه به دیاریكراوی ناتوانی باوه‌ڕ زۆرینه‌ی ڕه‌های توێژینه‌وه‌كان بكه‌یت، چونكه زۆرینه‌ی ڕه‌هایان له ڕووی زانستی و داڕشتن و كاركردنی تاقیگه‌یی و تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه كێشه‌یان هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌شێكیان سه‌رله‌به‌ریان ساخته‌یان و ته‌نیا بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سه‌رجه‌ممان نووسراون و ده‌رئه‌نجامیش زیانی گه‌وره له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن.
هۆكارێكی تری زۆربوونی ئه‌و توێژینه‌وه نادروست و ساختانه بۆ زۆربوونی سه‌رچاوه زانستییه‌كان و ئاسانی به‌رده‌سكه‌وتنی بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌ت له ڕێی كڕینی ئۆنلاینی كتێبه‌كان له ئینته‌رنێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه كه هه‌موو كه‌سێك خۆی لێ ببێت به زانا و توێژینه‌وه ئه‌نجام بدات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی له توێژینه‌وه‌كه‌ی بوونی هه‌بێت، ئه‌مانه گرفتگه‌لی یه‌كجار گه‌وره به دوای خۆیاندا ده‌هێنن و پێویسته مرۆڤایه‌تی بێته‌وه هۆشخۆی و ناوه‌نده زانستییه‌كان ڕێوشوێنی زۆر توندتر بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی توێژینه‌وه ساخته‌كان بگرنه‌به‌ر و زانكۆكان و حكوومه‌ته‌كانیش له سه‌رتاسه‌ری دنیا پێویسته به وردی ئاگه‌داری یه‌كتر بن و له پێوه‌ندی تۆكمه و توندوتۆڵدا بن، تا ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده ترسناك و شوومه بگیرێت و به ڕه‌های بتوانرێ بنه‌بڕ بكرێت.