ئەو رەفتارە تووشی نەخۆشییەكانی شەكرە و دڵت دەكات

:: PM:09:35:21/09/2022 ‌

نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە دوو نەخۆشی مەترسیداری درێژخایەنن، چارەسی بنبڕیان نییە و كە مرۆڤ تووشیان هات، پێویستە تا ماوە چارەسەری وەربگرێت و سیستمی خۆراك و شێوازی ژیانی بە ناچاری بگۆڕێت، بۆیە بەر لە تووشبوون پێویستە خۆپارێزی هەبێت، توێژینەوەیەك دەڵێت، شێوازی "كوندەبەبۆ"، واتە دانیشتنی شەوانە، مەترسی تووشبوون بەو ئەخۆشیانە زیاد دەكەن. 

توێژینەوەكە لە كۆواری "ئیكسپیرمینتاڵ فسیۆلۆجی"، هاتووەتە بڵاوكردنەوە، دەڵێت، كوندەبەبۆ ئەگەری زیاتری تووشبوونی بە بەرگری بۆ ئەنسۆلین هەیە، واتە ماسولكەكانیان پێویستی بە ئەنسۆلینی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی ئەو وزەیەیان دەست كەوێت كە پێویستیان پێیەتی، ئەوان جوڵەیان كەمترە و كەمتر پشت چەوری دەبەستن، ستیڤن مالین، مامۆستا لە زانكۆی رۆتجەرز لە نیوجێرسی دەڵێت، ئەنسۆلین بە ماسولكەكان دەڵێت وەك ئیسفەنج بن و گلوكۆزی خوێن هەڵبمژن.
ئەوانەی درەنگ دەخەون زیاتر پشت بە كاربۆهیدرات دەبەستن
روونی كردەوە، بەو هۆیەوە كە كاتی نوستن كار دەكاتە سەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەنسۆلین لە لەشدا، هەروەها كار دەكاتە سەر میتابۆلیسم، ئەوە مانای ئەوەیە شێوازی كوندەبەبۆ سوودی هەیە بۆ ئاگەداربوون لە بوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جۆری دووەمی شەكرە.

توێژەران 51 كەسی تەندروستیان كردە دوو كۆمەڵە، یەكەمیان وەك كوندەبەبۆ شەوانە درەنگ دەخەون و دووەم زوو دەخەون، بۆ هەفتەیەك هەردوو كۆمەڵە خرانە ژێر چاودێرییەوە، بە شەو هیچیان نەخوارد و چاودێری چالاكیان كرا، توێژەران پشكنینیان بۆ چەند شتێكی ئەوان كرد، لەوانە بارستەی لەشیان و پێكهاتەكەی و توانای لەش و هەستیارییان بۆ ئەنسۆلین، جیا لە شێوازی دەستكەوتنی وزەی پێویست، لە رێگەی چەوری و كاربۆهیدراتەوە.

ئەنجامەكان دەریان خست ئەو كەسانەی زوو دەخەون، چەوری زیاتریان لە كاتی حەسانەوە و وەرزشكردن بەكار هێناوە بۆ دەستكەوتنی وزە، زیاتر لەوانەی وەك كوندەبەبۆ شەوانە ناخەون، كە ئەوان زیاتر كاربۆهیدراتیان بەكار هێناوە، ئەوەیش مانای بوونی مەترسی زیاترە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جۆری دووەمی شەكرە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل