كه‌شناسی: ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزخۆڵ هه‌یه‌

:: AM:10:57:22/09/2022 ‌
به‌شی پێشبینیكردنی كه‌شوهه‌وا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ تۆزوخۆڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه‌باران و پڕوشكه‌ بارانیش هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شیپێشبینیكراوی48 سه‌عاتی داهاتووی راگه‌یاند كه‌ به‌مجۆریه‌:

پله‌كانی گه‌رما: به‌ نزیكه‌ی یه‌ك تا دوو پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو

كه‌ش/ ئاسمان به‌ گشتی نیمچه‌هه‌ور له‌گه‌ڵ هه‌وریته‌واو ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرای با، له‌كاتی زیادبوونی خێرای با بۆ سه‌رووی30 كم، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌یتۆزوخۆڵ هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌شێك له‌ سنووریپارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی دوو تا سێ پله‌ی سیلیزی. ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان هه‌یه‌، سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌شێوه‌ی پڕوشكه‌ باران و هه‌ندێ كات ناوچه‌كه‌ ئه‌گه‌ری بارانێكی مامناوه‌ندی كورتخایه‌نی ده‌بێت .

خێرای با  له‌سه‌رخۆ  (15 - 25) كم/له‌ سه‌عاتێكدا.  هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی با  له‌ گۆڕاندایه‌.
پله‌كانی گه‌رما /  له‌سه‌ر نه‌خشه‌ ئاماژه‌یان پێ دراوه‌ نزم ده‌بنه‌وه‌.
مه‌ودای بینین له‌ حه‌وت تا نۆ كم ده‌بێت .

سبه‌ی  هه‌ینی 23ی ئه‌یلوول ئاوایه‌:

كه‌ش/ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت. 
پله‌كانی گه‌رما: به‌ نزیكه‌ی یه‌ك تا دوو پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌  تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو.
خێرای با له‌سه‌رخۆ- مامناوه‌ند ده‌بێت (10 - 15) كم/ له‌ سه‌عاتێكدا . 
ئاراسته‌ی با/ گۆڕاو ده‌بێت.
مه‌ودای بینین  نۆ تا  10كم ده‌بێت.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر:  33 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی:  31 پله‌ی سیلیزی
دهۆك:  32 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركووك: 36 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه‌:  34 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ:  35 پله‌ی سیلیزی
سۆران:  33 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان:  37 پله‌ی سیلیزی




وشە - زریان تەها